لە خولی بژاردەی عێراقی ئەم شەو لە بەسرا دھۆک ڕووبەرووی مینا دەبێـتەوە
لەمیانی یارییەکانی خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی لە یەکەم یاری قۆناغی دووەم لەسەر یاریگای یانەی مینا لە شاری بەسرە بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاتژمێر٣٠=٩شەو لە یارییەکی گرنگدا ھەردوو یانەی دھۆک و مینا ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بەمەبەستی بەدەستھێنانی سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکە لەم قۆناغە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی دھۆک لەسەر دەستی کاپتن حازم ساڵح ئامادەکارییەکی باشیام کردوە بۆ ئەوەی یەکەم سێ خاڵ لەم قۆناغە بەدەست بھێنین و بە سێ خاڵ بگەرێنەوە شاری دھۆک، لەبەرامبەریش یاریزانانی مینا نایانەوێ بەدەستی بەتاڵ بە یاریگای خۆیان بێنە دەرەوە و چاویان لە زەویدانی یانەی دھۆکە، ھەر چەندە لە ئێستادا ئاستی یانەی دھۆک بەرەوو بەرز بوونەوە رۆیشتووە لە ھەمان کاتیشدا یانەی دھۆک بە ھیواوە یارییەکانی ئەم قۆناغە ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی بگەنە یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولەکە بۆیە ھەموو ئامانجیان تەنیا سەرکەوتنە، لە بارەی ئامادەکارییەکانیش بۆ یارییەکەی بەرامبەر مینا حازم ساڵح راگەیاند گوتی: ئێمە ماوەیەکە دەستمان بە ئامادەکارییەکانی خۆمان کردوە بۆ ئەوەی بتوانین لەم قۆناغە ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنین، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی ئێمە ھەموو یارییەکانیان لا گرنگە بۆ ئەوەی بتوانین بە ھەستیاری مامەلە لەگەڵ یارییەکان بکەین و ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین، ترسمان لە ھیچ یانەیەک نییە چونکە سەرجەم یاریزانەکانمان ئەوەیان تێدایە بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەستبھێنین، جگە لەوەش ئێمە لە یاریگای مینا یاری دەکەین، چاومان لەوەیە بە سەرکەوتنەوە لەم یارییە بێنە دەرەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بھێنین، لە بارەی بوونی کێشەش ناوبراو گوتی" ھیچ گرفتێکمان نییە ، بەڵام چوونمان بۆ شاری بەسرە ھەندێک گرفتە بەھۆی ئەوەی دابین کردنی فرۆکەوە کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە چوونمان بۆ نەجەف و بەسرە بۆیە ئەگەر ئەم گرفتەمان تاڕادەیەک چارەسەر بێت گرفتی ئەوتۆمان نابێت، یانەی مینایش خاوەن یاریگای خۆیەتی بۆیە ئەوانیش دەیانەوێ ئەنجامی باش بەدەست بھێنن ئێمەش چاومان لەوەیە کە بە شایسەتی سەرکەوتن بەدەست بھێنین بەرامبەر تیپی مینا.
