ئەیوب ئەیاد بڕیاری کۆتایی نەداوە

ئەیوب ئەیاد بڕیاری کۆتایی نەداوە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی ئەم وەرزە یانەی وەرزشی زێرەڤانی توانی نازناوی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بەدەستبھێنێت و ئەمساڵیش یانەکە چەندین یاریزانی بەتوانای لە ریزی یانەکە یارییان دەکرد ئەوان بە یەکەوە ھەموو توانیان ئەم نازناوە بۆ یانەکە بەدەست بھێنن، ئەیوب ئەیاد ھێرشبەری یانەکەش یەکێک لە یاریزانە بەتواناکی یانەکەیە کە ئەمساڵ توانی ٨گۆڵ تۆماربکات، ئەیوب ئەیاد ھەر چەندە لەسەرجەم یارییەکان وەکو یاریزانی سەرەکی یاری نەکردوە ، بەڵام لە زۆر کات توانیویەتی کە بە تۆمارکردنی گۆڵە جوانەکانی ئەنجامی شایستە بۆ یانەکەی تۆماربکات، لە بارەی چارەنووس خۆی لەگەڵ یانەکە ھێرشبەری ناوبراو ئەیوب ئەیاد گوتی: من و ھاورێیانم ئەمساڵ لەگەڵ یانەی زێرەڤانی توانیمان ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین و نازناوی خولەکەش ھەر لە دھۆک بھێلینەوە ئەوەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ ئێمە، بۆ مانەوەشم لە یانەی زێرەڤانی تاکو ئێستا بڕیاری کۆتایم نەداوە کە ئایا وەرزی داھاتوو دەمێنمەوە یاخود دەچمە یانەیەکی تر، لە بارەی ھاتنی گرێبەست لە یانەکانر تریش ناوبراوگوتی" تاکو ئێستا ھیچ یانەیەک بەفەرمی داوای گرێبەستی لێم نەکردوەبۆ ئەوەی پەیوەندییان پێوە بکەم، بەڵام لە رێگەی ھاوڕێیەکەمەوە یانەی دڵکوردی وڵاتی سوێد داوای ئەوەی کردوە کە ھێرشبەرێک بباتە ریزی تیپەکەی لە کوردستان ئەویش بەمنیان گوتووە، بەڵام گواستنەوەی یاریزانان لە وڵاتی سوێد لە مانگی ٧ دەبێت، بۆیە تاکو ئێستا من بەفەرمی ھیچ گفت و گۆیەکەم لەگەڵ ئەوان نەکردوە ، بەڵام من ئەوەم بە ئەوان راگەیاندوە کە ئاساییە بۆمن کە ئەوان پێویستیان بە تواناکانی من بێت، من ئامادەم خزمەتی یانەیەکی کوردستانی بکەم لە وڵاتی سوێد دەمەوێت خزمەت بە وەرزش بکەم لە ھەر شوێنێک بێت، لە بارەی مانەوەشی لە یانەی زێرەڤانی گوتی" دەستەی کارگێڕی یانەی زێرەڤانی تاکو ئێستا بەفەرمی قسەی لەگەڵ من نەکردوە بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داھاتووش خزمەتی یانەکەم بکەم چونکە ھێشتا زووە و تازە خولی کوردستان تەواوە بووە، ئەمساڵیش خولی کوردستان بەھێز بوو و توانیم ٨گۆڵ تۆماربکەم و ھەر چەندە لە ھەموو یارییەکان بەشدارنەبووم.
Top