لە بارەگای خۆیدا دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ بەفەرمی راهێنەری رۆمانی (ئیلیان ستان)ی پێشكەش بە دەزگا راگەیاندنەكان كرد، كە ناوبراو گرێبەستی بۆ ماوەی 3 وەرز لەگەڵ یانەی زاخۆ مۆركردووە و لە هەمان كاتدا بەفەرمی یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی عێراق عەلی وەهیب مۆركرد بۆ ئەوەی ببێتە بەرێوەبەری یانەكە لە وەرزی داهاتوو و هەروەها گرێبەستی لەگەڵ راهێنەری گۆڵپارێز جەمیل مەحمود نوێكردووە لە هەمان كاتدا راهێنەرە رۆمانیەكە یاریدەدەری راهێنەر و راهێنەری لێهاتووی جەستەیی لەگەڵ خۆی دەهێنێت بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو دەستەی راهێنەرانی یانەكە ئامادەیە.
جێگەی باسە یانەی زاخۆ لە وەرزی داهاتوو لە پێنج یاری بە بێبەش دەبێت لە جەماوەرەكەی لە نێو یاریگای خۆیدا.
رێبین رەمزی