یاریزانێكی شارى هەولێر چووە خولی هۆڵەندی

یاریزانێكی شارى هەولێر چووە خولی هۆڵەندی
لە وڵاتانی ئەوروپا ژمارەیەكی زۆر لە رەوەندی كورد دەژین و ئێستا ژمارەی یاریزانانی كورد لە خولەكانی ئەوروپا روو لە زیادبوون دەكات، لە خولی هۆڵەندە بەفەرمی یانەی نیمگن، كە لە خولی پلە نایابەكان یاری دەكات گرێبەستی لەگەڵ یاریزان محەمەد مەحمود ناسراو بە (صدی) مۆركردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە تیپی یەكەم و دووەمی یانەكە لە خولی نایابی هۆڵەندە یاری بكات.
محەمەد مەحمود تەمەن 20 ساڵ لە دایكبووی شاری هەولێرە و لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات و لە ریزی یانەی ئایندهۆڤن یاری دەكرد بۆ تیپەكانی لاوان و تازەپێگەیشتووان و بەچكەشێران و هەروەها كاپتنی تیپی لاوان و تازەپێگەیشتووانی یانەكە بوو و هەروەها لە ریزی هەڵبژاردەی هۆڵەندە بۆ خوار لە تەمەنی 16 و 17 ساڵ یاریكردووە.
لەگەڵ چوونی ئەم یاریزانە بۆ یانەی نیمگن گەورە رۆژنامەكانی هۆڵەندە بایەخیان بەم گرێبەستە دا و یاریزان محەمەد مەحمود قسەی خۆی هەبوو و گوتی: لەم وەرزە یاری بۆ یانەی نیمگن دەكەم و هەوڵ دەدەم وانەیەكی تایبەت بدەمە یانەی ئایندهۆڤن، كە بە ئاسانی دەستبەرداری من بوو و دەبێت ئەوە بسلمێنم بۆ یانەی ئایندهۆڤن، دەستبەرداری بوونیان لەمن گەورەترین هەلە بوو.
رێبین رەمزی
Top