كوردێك بروانامەی ئاسیوی وەرگرت
لەم خولەدا كوردێك بەشداری كرد و توانی بروانامەكە بە دەستبهێنێت.
كاوە ئیبراهیم راهێنەری گۆڵچی پێشووی یانەی هەولێر و وەحداتی ئوردنی و چەندین یانەی تر بەشداری لە خولی بە دەستهێنانی بروانامەی راهێنەرایەتی (c)ی ئاسیوی كرد و توانی بروانامەكە بە دەستبهێنێت و دەتوانێت كاری راهێنەرایەتی بواری تۆپی پێی بكات.
جێگەی باسە لەم خولە راهێنەری یانەی هەولێر ئەحمەد سەڵاح بەشداری كرد بەهەمان شێوە بروانامەكەی بە دەستهێنا.
رێبین رەمزی
