ڕەنگە دیدار دیدار حامد لە یانەی ئارارات بمینێتەوە

ڕەنگە دیدار دیدار حامد لە یانەی ئارارات بمینێتەوە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی ئەم وەزرە دیدار حامد گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ھەولێر پەیوەندی بە یانەی ئارارات کرد لە خولی پلە نایابەکانی یانەکانی کوردستان و توانی ئاستێکی بەرز لە یارییەکانی خولەکە پێشکەش بکات و یانەی ئاراراتیش لە خولی پلە نایابەکان بھێلنەوە، بۆیە دیدار حامد تاکو ئێستا کە گرێبەستی لەگەڵ ھیچ یانەیەک ئەنجام نەداوە بۆ یاری کردن لە خولەکە، بەڵام بەھیوای ئەوەیە ئەمساڵیش ھەر لەخولی کوردستان یاری بۆ یانەکەی پیرمام بکات، لەم بارەشەوە دیدار حامد راگەیاند گوتی: تاکو ئێستا من خۆم یەک لای نەکردۆتەوە کە یاری لەچ خولێک ئەنجام دەدەم لە وەرزی نوێ خولەکانی کوردستان و عێراق، تاکو ئێستاش ھیچ گرێبەستێکم لە ھیچ یانەیەک بۆ نەھاتووە چونکە خولی کوردستان تازە بە کۆتایی ھاتووە، منیش ئەمساڵ خۆشحاڵبووم کە لە ریزی یانەی ئارارات یاریم کردو توانیمان یانەکە لە خولی پلە نایابی کورسدتان بھێلینەوە و ئامانجی گەورەتریشمان ھەبوو، ھەر چەندە تاکو ئێستا دەستەی کارگێڕی یانەی ئارارات ھیچ گفت و گۆیەکیان لەگەڵ من نەکردوە بۆ قسە کردن لەسەر مانەوەم لە وەرزی نوێ خولی کوردستان، بەڵام من خۆشحاڵ بدەم بە مانەوەم بە یاری کردن لە ریزی یانەی ئارارات چونکە یانەیەکی گەورەیە و حەز دەکەم بۆ وەرزی داھاتووش ھەر لەگەڵ ئەم یانەیە بەرێبکەم، ھیچ گرفتێکشم نییە و یانەکە لە وەرزی ڕابردوو زۆر گرنگی بە ئاستی من داوە بۆیە من حەز دەکەم لە ساڵی داھاتووش یەکێک بم لە یاریزانەکانی یانەی ئارارات لە خولی کوردستان لەگەڵ ئەوە یانەیە ئەنجام و ئاستی شایستە پێشکەش بکەم لە خولەکە.
Top