لەچوار گۆشەی خولی پلە دووی کوردستان ئەمڕۆ شۆریجە و خانەقین لە ھەولێر بەیەک دەگەن
دوای ئەوەی ھەفتەی ڕابردوو لە شاری سلێمانی یاری نێوان ھەردوو تیپی خانەقین و شۆریجەی کەرکوک تەواو نەکرا بەھۆی شەڕەو ئاژاوەی ھاندەرانی وەرزشی لە نێوان ھەردوو تیپ دروست بوو یارییەکەش تەواو نەکرا، یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستانیش لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دا یارییەکە دووبارە بێتەوە ، ئەمڕۆ دووشەممەش لەسەر یاریگای یانەی بروسک لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی شۆریجە و خانەقین ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئامانجی بەدەست ھێنانی سەرکەوتن و ھەنگاونان بۆ گەیشتن بۆ خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستان، خانەقینیەکان کە ئەمساڵ لە خولی پلە دوو بە شایستەیی گەیشتونەتە ئەو قۆناغە بۆیە دەیانەوێ بە باشی ھەڵسکەوت لەگەڵ یارییەکە بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بھێنین و لە یاری داھاتووش شەڕی مان و نەمان لە بەرامبەر یانەی غازی باکور بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بھێنین، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی شۆریجەی کەرکوک دەیانەوێ لە شاری ھەولێرەوە ئاھەنگی سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بھاوێنین و ئەنجامی شایستە لەبەرامبەر یانەی خانەقین بەدەست بھێنین ھەر چەندە ئەرکیان زەحمەت ، چونکە خانەقینیەکان بە بەھێزی درکەوتوونە و ئەوانیش دەیانەوێ لەسەر حیسابی ئەوان خۆیان بگەینە قۆناغی داھاتوو بۆ یاری کردن لەبەرامبەر غازی باکوری ھاوشاری یاری بکات، لەبەرامبەریشدا یانەی غازی باکور لە چاوەڕوانی ئەوەیە کە یەکێک لەم دوو یانەیە بگاتە یاری پێش کۆتایی بۆ ئەوەی یاری گەیشتن بە خولی پلە یەک و گەیشتن بە نازناوی خولەکە ئەنجام بدەن، پێش بینش دەکرێ ئەم یارییە یەکێک لە یارییە ھەرە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیی خولەکە بێت ھەردوو یانەش بە بەھێزیەوە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەوەی لە پێنج شەممەی داھاتوو یاری لەبەرامبەر تیپی دووەم بکەن، یارییەکەش لە کاتژمێر٣٠-٤ ئێوارە بەرێوە دەچێت.
