لە یارییەكی دۆستانەدا... دهۆك و بەغداد یەكسانبوون
لەم یارییەدا هەردوو یانە بە ئەنجامی گۆڵێك یەكسانبوون، گۆڵی یانەی دهۆك لە رێگەی خالید موشیر بە لێدانی سزا تۆماركرا و گۆڵی بەرانبەری یانەی بەغداد لە رێگەی یاریزان مەروان ئەحمەد تۆمار كرا.
جێگەی باسە یانەی بەغداد ماوەی هەفتەیەكە ئۆردوگایەكی مەشقی لە شاری هەولێر ئەنجامدا پاشان چووە شاری دهۆك وا بڕیارە رۆژی دووشەممە دووەم یاری دۆستانە لە نێوان هەردوو تیپ ئەنجامبدرێت.
رێبین رەمزی
