لە وڵاتی ئەمەریكا پاڵەوانێتی جیهان بۆ تیركەوان لەسەر ئاستی لاوان بۆ كوران و كچان ئەنجام دەدرێت بە بەشداریكردنی چەندین وڵات، كە لە نێوانیاندا هەڵبژاردەی عێراق بوو، كە بە دوو یاریزان كور و كچ بەشداریكردبوو، بەڵام كەچ یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق فاتیمە سەعد توانی مێژوویەك بۆ خۆی تۆمار بكات و بۆ یەكەم جار لە مێژووی وڵاتەكەیدا ببێتە پاڵەوانی جیهان لەسەر ئەم ئاستە كاتێك توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت پاش ئەوەی لە یاری كۆتایی لە یاریزانێكی هۆڵەندی بردەوە.
جێگەی باسە ئەم كچە یاریزانە هەر لە ئێستاوە بۆ ئۆڵۆمپیادی ریودیۆجانیرۆ ئامادە دەكرێت و بەشداری چەندین پاڵەوانێتیان پێ كردووە و هەروەها چەندین ئۆردوگای مەشقیان بۆ ئەنجام داوەز
رێبین رەمزی