کۆڤان حەسەن داواکراوە

کۆڤان حەسەن داواکراوە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی کۆڤان حەسەن سورچی کوڕە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکەی قەزای ئاکرێ توانی لە پاڵەوانێتیەکانی نێودەوڵەتی ئەم دوایە و لە وڵاتی ئیماراتیش لە پاڵەوانێتی فەزاع پێنج مەدالیای زێرویەک مەدالیای زیوی بەدەستھێنا ژمارەی بەدەستھێنانی ئەنجامە باشەکانی لە پاڵەوانیتیە جۆراوجۆرەکان بۆ ١٠٠مەدالیای جۆراوجۆر بەرز کردوە لە یارییەکانی ھاویشتنی قورسایی و ھەڵدانی دیسک وھاوێشتنی رمح ، کۆڤان جگە لەوەی تاکە یاریزانی کوردی ریزی ھەڵبژاردەی عێراقە بەڵام خاوەن ئاستێکی بەرزە لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کۆڤان بۆ یاری کردن چەندین گرێبەستی لە وڵاتانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆھاتووە، لەم بارەشەوە کۆڤان سورچی گوتی: ھەوڵ دەدەم ژمارەی بەدەستھێنانی ئەنجامە باشەکانم بەرز بکەوە و ناوی خۆم و کوردستانیش بە گەورەیی لەسەر ئاستی جیھان بەرز بکەمەوە ، کۆڤان گوتیشی " بەھۆی ئاست بەرزیمەوە لە ھەریەک لە وڵاتانی ئیمارات و ئێران و تورکیا گرێبەستم بۆ ھاتووە بۆ ئەوەی لە خولەکان یاری بۆ ئەوان بکەم، بەڵام سەرجەم ئەو گرێبەستانەم ڕەت کردۆتەوە و لە ھەرێمی کوردستان دەمێنمەوە بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بەتواناکانی خۆم بدەم و ئاستی باشتر پێشکەش بکەم، لە ئێستاشدا ھەوڵ دەدەم بتوانم درێژە بە مەشقە بەردەوامەکانم بدەم بۆ ئەوەی لە پاڵەوانێـتی ئۆڵۆمپیاتی بەرازیل لە ساڵی ٢٠١٦ بەشداری بکەم وەکو یەکەم یاریزانی کوردو لەوێش ریکۆردێکی حیھانی بە ناوی خۆمەوە بکەم و ئاڵای کوردستانیش لە پاڵ ئالاکانی تری جیھان بەرز بکەمەوە، ئێستاش ھیچ کێشەیەکم نییە و سوپاسی ھەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەم کە ھاوکاری بەردەوامی منیان کردوە لە وەرزش کردن کە ئێستا ئاستم گەیشتۆتە ئەو ئاستەی ئێستا.
Top