كچە ئاڵتونیەكەی كوردستان بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیا دەكات
لەنجە سەلام یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی دووكان لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: وا بریارە لە مانگی (7)ی ئەمساڵدا بەشداری لە پاڵەوانێتی ئاسیا بۆ یارییە سیانییەكان بكەم لە وڵاتی تایوان،لەم پاڵەوانێتیە یارییەكان بەمشێوەیە دەبێت، مەلەوانی (1500)مەتر و پایسكل سواری (4)كم و راكردن (10) كم.
لە درێژەی قسەكانیدا لەنجە سەلام گوتی: بەشێوەیەكی باش خۆم بۆ ئەم پاڵەوانێتیە ئامادە كردووە و بەم نزیكانە ئۆدروگایەكی داخراو لە شارۆچكەی دووكان ئەنجام دەدەم بۆ ئەوەی بتوانم ئەنجامێكی باش لەم پاڵەوانێتیە بە دەستبهێنم، چونكە عێراق بە یەك یاریزانی كچ بەشداری لەم پاڵەوانێتیە دەكات ئەوەیش منم.
جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتیە لەسەر ئاستی كوران و كچانە و هەڵبژاردەی عێراق لە هەردوو رەگەز بەشداری پاڵەوانێتیەكە دەكات و چاوەروان دەكرێت لەسەر ئاستی كورانیش زۆربەی یاریزانەكان كورد بن.
رێبین رەمزی
