كچە كوردێك پلەی چوارەمی بە دەست هێنا

كچە كوردێك پلەی چوارەمی بە دەست هێنا
لە وڵاتی تونس پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی بۆ گۆرەپان و مەیدان لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان بۆ كۆران و كچان ئەنجام دەدرێت، لەم پاڵەوانێتیە دوو كچە یاریزانی كورد بەشداریان كردووە لەگەڵ دوو راهێنەری كورد.
لە یاری 100م بەربەست بۆ كچان، كچە یاریزانی یانەی هەولێر تەمارا شاكر توانی پلەی چوارەم بە دەستبهێنێت دوای ركابەرییەكی بەهێز و توانی ماوەكە بە (7.16) چركە تەواو بكات.
لەمباریەوە راهێنەری یانەی هەولێر رێبوار محیەدین سەبارەت بەم ئەنجامە گوتی: لە ئەنجامەكە رازیم، چونكە ركابەرییەكی زۆر بەهێز هەبوو و هەروەها تەمارا ئاستی زۆر باش بوو، ئەگەر بەم ئاستە بەردەوام بێت ئەوەی لە پاڵەوانێتیەكانی داهاتوو ئەنجامی باشتر بە دەست دەهێنێت.
وا بڕیارە ئەمرۆ تەمارا لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە یارییەكانی پۆستە جۆراوجۆر بكات.
رێبین رەمزی
Top