زاخۆ بڕیاری کۆتایی نەداوە

زاخۆ بڕیاری کۆتایی نەداوە
کارزان کانەبی
ھەر چەندە ئەم وەزرە یانەی زاخۆ بە دەستی بەتاڵ ھاتە دەرەوە لە ھەردوو خولی نایابی یانەکانی کوردستان و خولی نایابی یانەکانی عێراق و نەیتوانی لە ھەردوو خولەکە ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنێت ، بۆیە لە دوای کۆتایی ھاتنی خولەکانیش ھەردوو ڕاھێنەر عەلی ھادی و فەواز مەندۆ دەستیان لە مەشقی یانەکە کێشایەوە بۆیە دەستەی کارگێری یانەکە بە دوای ڕاھێنەری بەتوانا دەگەرێت بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەکەی وەربگرێت، ماوەی چەند ھەفتەیەکیشە یانەکە سەرقالی تەواوبوونی یاریگا تازەکە و کردنەوەی بوون، بۆیە لە ئێستادا یانەکە بیر لە ھێنانی ھیچ ڕاھێنەرێک نەکردۆتەوە بۆ ئەوەی مەشقی یانەکە وەربگرێت و ئاستی یانەکە بەرز بکاتەوە، لەم بارەشەوە سەربەست عەلی لە راگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ گوتی: لە ئێستادا ھیچ کەسێک لە بەرنامەی ئێمە نییە بۆ ئەوەی مەشقی یانەکەمان وەربگرێت، چونکە ئێمە تاڕادەیەک تازە لە خولەکان تەواو بووینە بۆیە سەرقالی کردنەوەی یاریگاکەشمان بووین ئەوش کاری خۆی دەوێت، بۆیە لە ئایندە دەمانەوێ کۆبوونەوەی دەستەی کارگێری ئەنجام بدەین ئەوکات بڕیاری کۆتایی بدەین لەسەر دیاری کردنی چەند ڕاھێنەرێک بۆ بەرێوەبردنی تیپە جۆراوجۆرەکانی یانەی زاخۆ، ئەمساڵ دەبێت ناوێکی گرنگ و گەورە بین لە خولەکانی عێراق و کوردستان، لە ئێستاشدا ھیچ گرفتیێکمان نییە و کردنەوەی ئەم یاریگا نێودەوڵەتیش بۆ یانەی زاخۆ گرنگی خۆی دەبێت.
Top