کوردێک لەسەر ئەرکی خۆی بەشداری خولێکی نێودەوڵەتی کردوە
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە مەشقدانەوە و بەرەوو پێشبردنی زانیاری ڕاھێنەرایەتی و خۆ دەوڵەمەندکردن بە دواین زانیارییەکان، لە وڵاتی ئوردەن لە زانکۆی یەرموک کاوە ئیبراھیم ڕاھێنەری گۆڵ پارێز لەسەر ئەرکی خۆی لە ئوردەن بەشداری خولێکی مەشقی کردوە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا، کە ئەم خولەکە ماوەی ١١ رۆژ بەردەوام دەبێت، خولی ئاسیی و پلە ٣ کە تێدا رۆژانە وانەکان لەلایەن ھەریەک لە زیاد عکوبە وانەبێژی ئاسیایی ودکتۆر محەمەد فەلاح یاریدەدەر ورەحیم حەمیدوانەکان پێشکەشی سەرجەم ئەو ڕاھێنەرانە دەکرێت کە بەشداری خولەکەیان کردوە، لە بارەی بەشداری کردنی لەم خولەکە کاوە ئیبراھیم گۆلپارێزی پێشووی یانەی ھەولێر راگەیاند گوتی: ئەم خولە لەسەر ئاستی ئاسیایە بۆپلە ٣،منیش وەکو تاکە ڕاھێنەری کورد بەشداری ئەم خولەکەم کردوە بۆ وەرگرتنی داوین زانیاری لەسەر مەشقدانەوە و بەدەست ھێنانی بڕوانامەی ئاسیای ، ماوەی ١١رۆژدەخاێنی و رۆژانە چەندین وانەی گرنگ بە ھەردوو شێوازی تیۆری و پراکتیکی بۆ ئامادەبووان لەلایەن وانەبێژانی نێودەوڵەتی دەگوترێتەوە و منیش وەکو راھێنەرێکی گۆڵپارێز لە شاری ھەولێرەوە ھاتومە بۆ ئەم خولە و لەسەر ئەرکی خۆم بەشداری خولەکەم کردوە بەھیوای ئەوەم ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنم لەسەر ئاستی خولەکە، چونکە بەدەستھێنانی بڕوانامەی گرنگ بۆ من زۆر باش دەبێت و دەتوانم خزمەتی زیاتر پێشکەش بکەم.
