بۆ یەكەمجار لە كوردستان پاڵەوانێتیی فڕۆكەوانی بەڕێوەچوو

بۆ یەكەمجار لە كوردستان  پاڵەوانێتیی فڕۆكەوانی بەڕێوەچوو
بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یاریی فڕۆكەوانی (پەڕگلایدەر) لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق و بە سەرپەرشتیی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری كۆیە و یەكێتی فڕۆكەوانی پەڕگلایدەری عێراقی لە چیای هەیبەت سوڵتان لە قەزای كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر بۆ ماوەی سێ رۆژ و بە بەشداری هەر یەك لە لە تیپەكانی (هەولێری ئاسمانی، فڕناسی ئاسمانی، سلێمانی ئاسمانی، چیای ئاسمانی، رێكخراوی هەڵۆكانی ئاسمانی شاری سلێمانی) پاڵەوانێتییەكە بەڕێوەچوو، ئەم پاڵەوانیتیەش بۆ یەكەم جارە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت، چونكە یارییە تازە پەیدا بووە و بە هۆی جوگرافیای هەرێمی كوردستان و بوونی شاخی بەرز و دڵڕفێن، یەكێتیی ناوەندی ئاسمانی عێراقی ئەم پاڵەوانێتییەی بە هاوكاری گشتوگوزاری قەزای كۆیە لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدا، بڕیاری ئەوەشیان داوە لە مانگی 9ی ئەمساڵ پاڵەوانێتییەكی فەرمی بۆ یانەكانی سەر ئاستی عێراق هەر لە شاری كۆیە ئەنجام بدەن بۆ زیاتر گەشەكردنی ئەم یارییە، هەر چەندە بڕیار بوو شەش یانە بەشداربێت، بەڵام بەهۆی كشانەوەی تیپی ئاسمانی موسڵ تەنیا پێنج تیپ بەشداربوون و لە هەر تیپێكیش دوو یاریزان دەستنیشان كران بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئاسمانی عێراقی، بڕیاریشە لە داهاتوودا گرنگیی زیاتر بەم یارییە بدرێت و بەرنامەی باشتری بۆ دابنرێ و لە كۆی سەرجەم یاریزانانی بەشداربووش 12 یاریزان بوونە یاریزانی ریزی هەڵبژاردەی عێراق، ئەنجامی كۆتاییش بەمشێوەیە بوو.
1-یانەی ئاسمانی هەولێر
2-یانەی ئاسمانی سلێمانی
3-یانەی فڕناسی ئاسمانی
4-یانەی چیای ئاسمانی دهۆك
5-رێكخراوی هەڵۆكانی ئاسمانی سلێمانی
Top