گۆڵپارێزیكی هەڵبژاردەی عێراق دەستگیر كرا

گۆڵپارێزیكی هەڵبژاردەی عێراق دەستگیر كرا
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق بەمەبەستی ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە چووە ژاپۆن و ئەمرۆ گەیشتە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆنن لە فرۆكەخانەی تۆكیۆ دەزگا ئەمنیەكانی ئەم فرۆكەخانە گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی نەفتی جنوب (عەلی یاسین)یان دەستگیرا كرد دوای لێكۆڵینەوە دەرچوو پاسپۆرتی ئەم یاریزانە تزویر كراوە.
لەمباریەوە سەرۆك شاندی عێراق شەرار حەیدەر هەوڵی دا لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ژاپۆن و بالیۆزخانەی عێراق لە ژاپۆن ئەم گۆڵپارێزە بچێتە نێو ژاپۆن، بەڵام دەزگا ئەمنیەكان بڕیاریان داوە بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت بێتە نێو ژاپۆن و راستەخۆ دەگەرینەوە عێراق.
رێبین رەمزی
Top