رۆژی چوارشەممە یاریگەی نێودەوڵەتی زاخۆ كرایەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆری جەماوەر، بە پێی سەرچاوەكان لە یانەی زاخۆ یاریگەی نێودەوڵەتی شوێنی (20) هەزار هاندەر دەبێتەوە، بەڵام لەم مەراسیمە زیاتر لە (30) هەزار هاندەر لە نێو یاریگا ئامادەبوو ئەوەی زیاتر سەرنجی هەمووانی راكێشا ئامادەبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە خێزانەكان.
بە پێی ئامارەكان ژمارەیەكی زۆری هاندەران لە شارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی هاتبوون بە تایبەتی لە شاری هەولێر.
رێبین رەمزی