چەند زانیارییەكی ورد لەسەر گەورەترین ئاڵای كوردستان لە یاریگەی زاخۆ

چەند زانیارییەكی ورد لەسەر گەورەترین ئاڵای كوردستان لە یاریگەی زاخۆ
دوێنی چوارشەممە لە رێورسمێكی گەورەدا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی یاریگەی نێودەوڵەتی زاخۆی كردووە، لەم مەراسیمدا یانەی زاخۆ گەورەترین ئاڵای كوردستان لەم یاریگایە نەمایش كرد، كە بەشێوەیەكی زۆر جوان و سەرنج راكێش ئامادەی كردبوو، كە بووە جێگەی دەستخۆشی و هەروەها ئەم ئاڵایە لە لایەن چەند كەچێك نمایش كرا، ئەمەش چەند زانیارییەكی وردی ئەم ئاڵایە.
بە پێی زانیارییەكان لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەك لە یانەی زاخۆ، ئەم ئاڵایە لە توركیا ئامادەكراوە بە بڕی (20) هەزار دۆلار و درێژی ئاڵایەكە (105)مەترە و پانیەكی (68)م بوو و ئەم ئاڵایە لە لایەن (108) كچی ئەكادیمی عەسكەری زاخۆ نمایش كرا.
رێبین رەمزی
Top