ڕاھێنەری یانەی سلێمانی بڕیاری دەست لە کارکێشانەوەی داوە

ڕاھێنەری یانەی سلێمانی بڕیاری دەست لە کارکێشانەوەی داوە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان یانەی سلێمانی بە دۆخێکی خراپ تێپەری لە خولەکە زۆر بە ئەستەمیش توانی خۆی لە خولەکە بھێلێتەوە، بۆیە لە دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایاب ڕاھێنەری یانەکە بەفەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەرکی مەشقی یانەی سلێمانی راگەیاند، لەبەرامبەریشدا تاکو ئێستا دەستەی کارگێڕی یانەکە بڕیارەکەی پەسند نەکردوە لە بارەی ھۆکاری بەردەوام نەبوونیشی لە مەشقی یانەی سلێمانی رزگار عەلی ڕاھێنەری یانەکە گوتی: من لە دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بە یەک رۆژ دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە پۆستی ڕاھێنەرایەتی یانەی سلێمانی کێشاوەتەوە بەفەرمی دەست لەکارکێشانەوەکەم داوە بە یانەکە ، ئەگەر ئەوانیش قبولی نەکەن من ھەر سوورم لەسەر دەست لەکارکێشانەوەی خۆم و یەکجاریەکییە رێزیشم ھەیە بۆ دەستەی کارگێڕی یانەکەش کە بڕیاری ئەوان ھەر چۆنێک بێت من سوورم لەسەر دەست لە کارکێشانەوەکەم ، لەبارەی ھۆکاری دەست لە کارکێشانەوەکەشی رزگار گوتی" ئەو ئەرکەی من قورسە ناوی یانەی سلێمانی ناوێکی گەورەیە و ئەنجامەکانیشمان وەکو پێیوست نەبوو لەم وەرزە من خۆم حەزم دەکرد کە وازبێنم چونکە ئەنجامان باش نەبووە بۆیە ئەو بڕیارەم داوە ، پێشم باش بوو شوێنەکەم بۆ کەسێکی تر چۆل بکەم بۆ ئەوەی ئەو بێت ئاست و ئەنجامی یانەکە باشتر بکات، لەگەڵ ئەوەش نەمتوانی ئەوە کارە بکەم کە ئەوان داوایان کرد بۆیە دەست لە کارکێشانەوەی خۆم کرد، لەبارەی داواکردنی ئیدارەی یانەکەش بۆ بەردەوام بوون رزگار گوتی" بەلێ ئەوان داوایان لەمن کردوە کە لەگەڵم دابنیشن بۆ ئەوەی قەسە لەسەر داھاتووی خۆم بکەم بۆ ئەوەی بەردەوامبم ، بەڵام من لەسەدا سەد سوورم لەسەر ئەم بڕیارەی کە داومە ، لەبارەی ھاتنی گرێبەستی تریش ناوبراو گوتی" بەلێ گرێبەستم بۆ ھاتووە لە ناو شاری سلێمانی بەڵام من جارێک دەمەوێ خۆم یەک لای بکەمەوە ئەوکات بڕیاری لە چارەنووسی خۆم بدەم ئەو گرێبەستانەی بۆم ھاتوونە شەفەھییە و رسمی نییە ، من تاکو ئەویە بابەتی یانەی سلێمانی بەفەرمی یەک لای نەکەمەوە ھیچ بڕیارێک لەسەر داھاتووی خۆم نادەم و لەگەڵ ھیچ یانەیەک دانانیشم وەکو ئەدەبین من ھەر پەیوەستم بە یانەی وەرزشی سلێمانی کە پەیوەندیەکەشمان بە کۆتایی ھات ئەوکات بریاری کۆتایی دەدەم.
Top