یاریزانێكی هەندرێن كۆچی دوایی كرد

یاریزانێكی هەندرێن كۆچی دوایی كرد
دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە لە یاریگەی خۆیدا تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی هەندرێن مەشقی رۆژانەی خۆی ئەنجام دەدا بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی داهاتووی یانەكەیان لە خولی نایابی كوردستان بۆ تازەپێگەیشتووان، یاریزانی یانەكە (عومەر رەشاد) بەشێوەیەكی كتوپەر كۆچی دوای كرد.
لە لێدوانێكیدا سروود سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووان هەندرێن سەبارەت بە رووداوە گوتی: لە كاتی ئەنجامدانی مەشقی رۆژانە بووین لەناكاو یاریزان عومەر رەشاد كەوتە خوارەوە، دوای پەیوەندی كردن بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و گەیاندنی بە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد، پاشان پزیشكەكان هۆكاری كۆچی دوایی ئەم یاریزانەیان بۆ (جەلەتی دڵ) گەراندووە.
جێگەی باسە قسە و باسێكی زۆر سەبارەت بە هۆكاری مردنی ئەم یاریزان هەبوو و زۆربەی هۆكارەكەیان بۆ (قوتدانی زمان) دەگەراندووە.
رێبین رەمزی
Top