لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان ئەمڕۆجیھان و خەبات، ڕانیە و چەمچەماڵ بەیەک دەگەن
لەمیانی یارییەکانی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لە ھەفتەی ھەشتەمی خولەکە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان لە ھەردوو کۆمەلەکە ھەشت یاری گرنگ ئەنجام بدرێت لە نێوان یانەکان، لە کۆمەلەی یەکەمیش لەسەر یاریگای بنەسلاوە لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی جیھان و خەبات ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ھیوای بەدەست ھێنانی سێ خاڵ لەم یارییە دەجەنگن، لە شارەزووریش ھەردوو یانەی سەیدسادق و خانەقین ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی سەید سادق ھەموو ھەولێکی خۆیان دەخەنە گەڕ بە ئامانجی لە زەویدانی یانەی خانەقین کە ئەم وەرزە ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە لەبەرامبەریش یاریزانانی یانەی خانەقین بە وەرەیەکی بەرزەوە دەچنە شارەزوور بەھیوای سێ خاڵی یارییەکە و پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان، لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرین لە یارییەکی بەھێزدا یانەی چەمچەماڵ دەبێتە میوانی یانەی ڕانیە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لە ھەوڵی ئەوەن سێ خاڵی یارییەکە پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن، یانەی دووزیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی شەقلاوە دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی شەقلاوە بە ھیوای ئەوەن سێ خاڵی یارییەکە دەستەبەر بکەن و بە سەرکەوتن بگەرێنەوە قەزای شەقلاوە، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی دووز نایانەوێ لەسەر یاریگای خۆیان بەبێ سەرکەوتن بێنە دەرەوە لە یاریگا، لە کۆمەلەی دووەمیش یانەی بەردەڕەش لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی لە یارییەکی زەحمەتدا میوانداری یانەی مەخموری کەوەکانی قەرەچووغ دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئەرکیان زەحمەت دەبێت ھەردوو تیپیش چاویان لە سێ خاڵی یارییەکەیە مەخمورییەکانیش بۆ سێ خاڵ تێدەکۆشن بۆ ئەوەی پێشەنگی یانەکان وەربگرن، یانەی پیشەسازیش لەسەر یاریگای خۆی لە ھەولێر میوانداری یانەی ئاکرێ دەکات، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئەرکیان زەحمەتە ، پیشەسازی بۆ سێ خاڵ شەڕی تیپی میوان دەکات، یانەی ئاکرێش بەھیوای بەدەست ھێنانی سێ خاڵی تر گەشتی ھەولێری کردوە، یانەی شۆریجەش لەسەر یاریگای خۆی لە کەرکوک میوانداری یانەی پیرە مەگروونی پێشەنگی یانەکان دەکات ، کوڕانی کەرکوک ھەوڵی ئەوە دەدەن شکست بە یانەی میوان بدەن، کوڕانی پیرەمەگروونیش بە ئامادەکارییەکی باشەوە ھەوڵی سەرکەوتن و پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان دەدەن، لەسەریاریگای سێ یەمی یانەی کەرکوکیش ھەردوو یانەی کەیوان کفری دەڤەری گەرمیان ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردوەو چاویان لە دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکەیە، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٤ی ئێوارە بەرێوەدەچێت.
کۆمەڵەی یەکەم
١-خانەقین ١٣خاڵ
٢-گازی باکوور١٣خاڵ
٣-خەبات ١٢خاڵ
کۆمەڵەی دووەم
١-پیرە مەگروون ١١خاڵ
٢-مەخمور ١١خاڵ
٣-کفری ١٠خاڵ
