لە ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی یۆنان گەشە دار پلەی سێ یەمی بەدەست ھێنا

لە ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی یۆنان گەشە دار پلەی سێ یەمی بەدەست ھێنا
کارزان کانەبی
لە شاری ئەسینا لە پایتەختی وڵاتی یۆنان گەشە شێرزادی یاریزانی بەتوانای قەزای سۆران لە ڕاکردنی ماوە درێژ بەشداری لە پاڵەوانێتی ماڕاسۆنی یۆنانی نێودەوڵەتی کرد ، گەشە لە نێوان ٢٠ھەزار وەرزشوانانی ولاتانی جیھانی توانی پلەی سێ یەمی پاڵەوانیتیەکە بەدەست ھێنا و مەدالیای برۆنزی لە ملا کرا، لە بارەی بەشداری کردنیشی لە پاڵەوانیتیەکە گەشە شێرزاد بۆ گوتی: ئەم پاڵەوانیتە لە شاری ئەسینا لە پایتەختی وڵاتی یۆنان وەکو تاکە بەشداریم کرد لە ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی وڵاتی یۆنان، لە پاڵەوانیتیەکەش زیاتر لە ٢٠ ھەزار وەرزشوان لە ڕەگەزە جیاوازەکان و لە وڵاتانی جیھانی بەشداری ئەم پاڵەوانیتیەکەیان کرد بوو کە ماوەی پاڵەوانیتەکە ١٥کم و ٥کم بوو ، منیش وەکو تاکە کوردێک بەشداریم لە ماوەی ڕاکردنی ١٥کم کردو توانیم لە نێوان ئەم ھەموو وەرزشکارە زۆرەی جیھان پلەی سێ یەم بەدەست بھێنم کە ئەوەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ من و کوردستان، گوتیشی سوپاسی زانکۆی سۆران و پەروەردەی سۆران دەکەم کە ھاوکارییەکی مادییان کردم وەکو یاریزان بۆ ئەوەی ئەم گەشتە ئەنجام بدەم و ئەم ئەنجامەشم بەدەست ھێناوە ئەوەش دەستکەوتێکی ترە بۆ قەزای سۆران و شارەکەم و کوردستانیش گرنگە، بەھیوای ئەوەم لە داھاتوو لە پاڵەوانێتیەکانی تر بەشداری بکەم و ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنم.
Top