بڕیارەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان
1- پرۆسەی دەستنیشانكردنی باشترینەكانی كوردستان ئەنجامدرا، بە ئامادەبوونی راهێنەر و كاپتنی یانەكان و ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوو.
خولی نایاب
أ- باشترین یاریزان هاوكار لەتیف یانەی نەورۆز
ب- باشترین گۆڵپارێز ئیسماعیل ئەحمەد یانەی نەورۆز
ج- گۆڵكاری خولەكە عەبدولقادر تەها بە تۆماركردنی 12 گۆڵ.
خولی پلە یەك
أ- باشترین یاریزان شاڵاو عەباس یانەی سیروانی نوێ
ب- باشترین گۆڵپارێز رێباز یونس یانەی ئاڵتون كۆپری
ج- گۆڵكاری خولەكە شاڵاو عەباس لە یانەی سیروانی نوێ بە تۆماركردنی 11 گۆڵ.
2- ئاگاداری كۆتایی بۆ یاریزانی یانەی زێرەڤانی هۆزان ئازاد، پێویستە هەفتەی داهاتوو (2015/6/6) كاتژمێر (12.00)ی دوای نیوەرۆ لە بارەگای یەكێتیەكەمان ئامادە بێت بۆ لێكۆلینەوە بەمەبەستی دەرخستنی راستیەكان لەسەر لێدوانەكانی بۆ دەزگا راگەیاندنەكان و ئەگەر دەتوانی بەڵگەكانی رەوانەی یەكێتیەكەمان بكات بۆ سەلماندی راستیەكان، بە پێچەوانەوە خۆی تەواوی بەرپرسیارییەتیەكان لە ئەستۆ دەگرێت.
3- ئاگاداری كۆتایی بۆ كاوە ئەحمەد رەشید ئەمینداری دارایی لقی تۆپی پێی سلێمانی، كە هەفتەی داهاتوو (2015/6/6) كاتژمێر (12.00)ی نیوەرۆ لە بارەگای یەكێتیەكەمان ئامادە بێت بەمەبەستی لێكۆلینەوە لەسەر لێدوانەكانی بۆ دەزگا راگەیاندنەكان، بە پێچەوانەوە بەرپرسیاریەتی و نادەروستی لێدوانەكانی دەسەلمێنێ.
4- نووسراوی یانەی نەورۆز ژمارە (83) لە (2015/5/28) تایبەت بە لێدوانەكانی یاریزانی یانەی زێرەڤانی هۆزان ئازاد بۆ دەزگا راگەیاندنەكان، ئێمە لێكۆلینەوەكانی خۆمان ئەنجام دەدەین لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوندارەكان بەمەبەستی گەیشتن بە راستیەكان و گەرانەوەی ماف بۆ هەمووان.
5- نووسراوی یەكێتی تۆپی پێی لقی سلیمانی ژمارە (20) لە (28/5/2015)كە پرۆژەی (دیار كەمال ئەسعەد) مامۆستا لە سكولی پەروردەی وەرزشی لە زانكۆی سلێمانی بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە كاتی بەرێوەچوونی خول و كارەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان.
بە سوپاسەوە وەرگیرا لێكۆلینەوەی لەسەر دەكرێت بەمەبەستی سوود وەرگرتن بەهیوای ئەوەی نموونەی زۆر بێت بۆ پێشكەوتن و بەرپێدانی تۆپی پێی لە كوردستان.
6- ئاگاداری یانەی شەقڵاوە دەكەینەوە، كە دەبێت لە یارییەكانی داهاتوو ژووری خۆ گۆرینی یاریزانان و ناوبژیوانان دابین بكات و بڕیاردرا بە غەرامەكردنی بە بڕی (150000) سەد و پەنجا هەزار دینار.
7- لە یاری نێوان هەردوو یانەی مەخمور و شۆریجە لە خولی پلە دووەكانی كوردستان، بەهۆی هەلسكەوتی دوور لە گیانی وەرزشی بەرانبەر تیپی میوان بڕیاردرا:
أ- گواستنەوەی یاری داهاتوی یانەی مەخمور بۆ یاری داهاتوو بۆ شاری هەولێر.
ب- غەرامكردنی یانەی مەخمور بە بڕی (300000) سێ سەد هەزار دینار.
8- بەهۆی هەلسوكەوتی دوور لە گیانی وەرزشی گۆڵپارێزی یانەی شۆریجە (حوسێن عیزەدین)بەرانبەر دەستەی ناوبژیوانان بڕیاردرا:
أ- راگرتنی تا كۆتایی خولی پلە دووەكانی كوردستان.
ب- غەرامكردنی بە بڕی (150000) سەد و پەنجا هەزار دینار.
9- لە یاری نێوان هەردوو یانەی خەبات و رانیە لە خولی پلە دووەكانی كوردستان بەهۆی كۆنترۆڵنەكردنی جەماوەری یانەی خەبات و نانەوەی شەر و كێشە بڕیاردرا:
أ- گواستنەوەی یاری داهاتووی خەبات بۆ یاریگاكانی شاری هەولێر.
ب- غەرامەكردنی بە بڕی (300000) سێ سەد هەزار دینار.
10- داوا لە هەردوو یانەی پلەی یەكەم و دووەمی هەردوو گرۆپی یەكەم و دووەمی خولی پلە دووی كوردستان دەكەین، رۆژی شەممە (2015/6/6) كاتژمێر (12)ی نیوەرۆ لە بارەگای یەكێتیەكەمان ئامادە بن بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هونەری یارییەكانی قۆناغی كۆتایی.
