عەلی عەدنان چووە ئۆدنیزی

عەلی عەدنان چووە  ئۆدنیزی
دوای ئەوەی شاندی یانەی ئۆدنیزی ئیتاڵی لەگەڵ بەرێوەبەری كارەكانی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق عەلی عەدەنان كۆبووە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چوونی بۆ یانە ئیتاڵیاكە، بەفەرمی یانەی ریزا سپۆرتی توركی رەزامەندی خۆی نیشاندا لەسەر فرۆشتنی یاریزانی ناوبراو بۆ یانەی ئۆدنیزی ئیتالی، بۆ ئەوەی عەلی عەدنان بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ریزی یانەی ئۆدنیزی یاری بكات.
بە پێی سەرچاوە هەواڵەكان، یانەی ئۆدنیزی راستەوخۆ عەلی عەدنان بەشێوەی خواستن دەداتە یانەی غەرناتە، بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەی غەرناتە لە خولی نایابی ئیسپانیا یاری بكات، تا یانەی ئۆدنیزی ناسنامەی كار لە وڵاتی ئیتاڵیا بۆ دەردەكات، چونكە بە پێی یاساكانی ئیتاڵیا هیچ یاریزانێك بە بێ بوونی ناسنامەی كار ناتوانێت یاری لە خولەكانی ئیتاڵیا بكات.
رێبین رەمزی
Top