كۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتیی ناوەندی شەترەنجی کوردستان بەرێوەچوو

كۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتیی ناوەندی شەترەنجی کوردستان بەرێوەچوو
شوان عەزیز
لە ھۆڵی کۆبوونەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و ئەندامان کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتیی ناوەندی شەترەنجی بەرێوەچوو ، دەستپێک بەخێر ھاتنی ئەندامی نوێی یەکێتیەکە بەرێز عەبدولسەلام جەلالەدین کرا ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواسترا . دواتر تاوتوێی پرسی یاری شەترەنج و شێوازی بەڕێوەبردنی پاڵەوانیەتییەکان و پەیوەندی لە نێوان یەکێتی شەترەنجی کوردستان و یەکێتی شەترەنجی عیراق باسی لێوەکرا ، ھەر لەم بارەیەوە چەندین پێشنیار و رێنمایی دەرکرا بۆ بەردەوامی دان بە چالاکییەکان و باشکردنی پەیوەندی لە نێوان یەکێتی ناوەندی شەترەنج و یەکێتی لقی شارەکان . خالێکی تری نێو کۆبوونەکە پشتگیری یەکێتی ناوەندی شەترەنجی کوردستان بوو کە پالپشتی بریارەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان دەکات بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ بەردەوامیدان بە وەرزش لە کوردستاندا . ھەروەھا بڕیار درا نووسراوێک ئاراستەی یەکێتی شەترەنجی عێراق بکرێت بۆ لابردنی سزای سەپێنراو لەسەر یاریزانی نێودەوڵەتی ( ئارپاک وریا ) . لەکۆتادا بریاردا پێشنیارەکانی نێو کۆبوونەوە بەشێوەیەکی فەرمی پێشکەش بەئەمینداری گشتی لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان بکرێت بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بەرێزیان. پاش کۆبوونەوەی یەکێتی ناوەندی شەترەنجی کوردستان ستافی یەکێتیەکە سەردانی ھەریەک لەبەرێزان مامۆستا سەلاح حەسەن خەسرەو سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی و د. ئالان قادر ئەمینداری گشتی لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستانیان کرد بەمەبەستی ناساندنی ئەندامی نوێی یەکێتیەکە بەرێز عەبدولسەلام جەلالەدین
Top