دارەوان قادر بێ یانەییە

دارەوان قادر بێ یانەییە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم وەزری خولی نایابی یانەکانی کوردستان دارەوان قادر یاریدەدەری ڕاھێنەری یانەی وەرزشی کەرکوک بەفەرمی لەگەڵ یانەکەی دڵی کوردستان دەستی بە کارکرد، بەڵام بەھۆی ئەم قەیرانە داراییەی کە لەسەرەتای خولەکەوە بەرۆکی یانەی کەرکوکی گرتبوو بۆیە بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەش دەستەی ڕاھێنەرانی یانەکەی کەرکوک دەستیان لە مەشقی یانەکە کێشایەوە ، بۆ شوێنی ئەوانیش عەبدوللا مەحمود شوێنی ئەوانی گرتووە، لە ئێستاشدا دارەوان قادر کە ساڵانێک تیپی کەرکوکی بەرێوەبردوە لە خولی عێراقی بۆیە لە ئێستادا ھیچ ئەرکێکی نییە وەکو ڕاھێنەر لە چاوەڕوانی ئەوەیە مەشقی یانەیەکی ئاست بەرز وەربگرێت، لەم بارەشەوە دارەوان قادر گوتی: من وەکو یاریدەدەری ڕاھێنەری یانەی کەرکوک کە دەستمان لە کارکێشایەوە تاکو ئێستا من لە ھیچ یانەیەک کارم نەکردوە ئەوە ماوەیە لە پشوو بوویمە ، تاکو ئێستاش بەفەرمی گرێبەستم پێشکەش نەکراوە بۆ ئەوە مەشقی یانەیەک وەربگرم، ئەگەر گرێبەستیشم پێشکەش بکرێت ئەوکات قسەی خۆم دەبێت و بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆم دەدەم، لە بارەی گەڕانەوەشی بۆ ریزی یانەی کەرکوک ناوبراو گوتی: تاکو ئێستا ھیچ شتێکی فەرمی لە نێوان من و دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی کەرکوک نییە ، بۆیە ھەرکات ھەر یانەیەک داوای ھاوکاری و ڕاھێنەرایەتی لەمن بکات منیش ئەوکات بڕیاری خۆم دەدەم، ئەمساڵیش ئێمە لەسەرەدا لە خولی کوردستان وەکو یاریدەدەر بەردەوامبووین بەڵام کێشە داراییەکان رێگری لە زۆر شت کرد کەنمانتوانی ئەنجامی بدەین.
Top