یەکێتی تۆپی دەستی کوردستان ئەمساڵ چاڵاکی نەبووە
دوای ئەوەی ئەم قەیرانە داراییە بەرۆکی ھەرێمی کوردستانی گرت بەھۆی کێشەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی بەغداد وەرزشیش وەکو ھەموو جومگەکانی تر پشکی شێری بەرکەوت و نەیتوانی بە شێوەیەکی باش چاڵاکییە وەرزشیەکان بەرێوە بچێت، لە ئێستادا یەکێـتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان لە چاوەڕوانی ئەوەیە کە لە رێگەی لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستان بودجەی وەربگرێت بۆ ئەوەی دەست بە چاڵاکییەکانی بکەنەوە کە ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە ھیچ پاڵەوانێتیەکی ئەنجام نەداوە و یانەکانیش لە چاوەڕوانی ئەوەن خول و پاڵەوانیتیان بۆ بکرێتەوە، لەبارەی پرسی ئەنجامنەدانی پاڵەوانێتی بۆ تیپەکانی شارەکانی کوردستان سەرکەوت موحسین سکرتێری یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان گوتی: لە ئێستادا ئێمە ئامادەکاریمان تێدایە بۆ ئەوەی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی یانەکانی کروسدتان بەرێوەببەین، بەڵام کە پارە نەبێت ناتوانی تۆ ھیچ کارێک ئەنجام بدەی بۆیە لە ئێستادا ئێمە لە چاوەڕوانی ئەوەین بڕە پارەیەک لە لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستان پێمانی بدەین کە ئێستا بودجەی ئەوانیش بەتەواوی بڕاوە بۆیە لێژنەی ئۆڵۆمپیش لە ھەوڵی ئەوەیە پارەکە بگەرێنێتەوە بۆیە ھەر کات پارە گەیشت و ئێمەش دەست بە کردنەوەی خول و ئەنجامدانی پاڵەوانیتیەکان دەکەین، ئەمساڵیش تاکو ئێستا نەمانتوانیوە یەک پاڵەوانێتیش ئەنجام بدەین بەھۆی ئەم قەیرانە داراییە ، لە ئێستاشدا یانەکان ھەمووی ئامادەیی ئەوەیان تێدایە کە بەشداری پاڵەوانێتی بکەن ئێمەش کەپارەیەکی پێویستمان نەبێت ناتوانین ھیچ کارێک بکەین، پێشووتریش تییپَکی کچانمان بردە وڵاتی کوێت لەسەر مەسروفاتی یەکێتی تۆپی دەستی کوێت بوو ، سوپاسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی دەستی کوردستانیش دەکەین کە ھاوکارییەکی باشی ئەم تیپەی کرد، جگە لەوەھیچی ترمان نەبووە کە ئەمساڵ بەشداربین ئەم بۆ پێنج مانگیش دەچیت تیپەکان پاڵەوانیتیان نەبووە ئەوەش ماوەیەکی زۆرە.
