عەبدوڵڵا مەحمود گرێبەستی لەگەڵ كەركووك نوێناكاتەوە
لەمباریەوە كەسێكی نزیك لە عەبدوڵڵا مەحمود تەئكیدی لەوە كردووە، كە نابراو لە وەرزی داهاتوو تا رادەیەكی زۆر گرێبەست لەگەڵ یانەی كەركووك مۆرناكات و ئێستا چەند گرێبەستێكی لە چەند یانەیەكی كوردستان بۆ هاتووە، هەرچەندە تا ئێستا دیار نییە هۆكاری ئەم بڕیاری عەبدوڵڵا مەخمود چییە.
بەڵام بە پێی سەرچاوەكان یانەی كەركووك لە بەرنامەدایە بەفەرمی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا مەحمود بكاتەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو هەر ئەو راهێنەری تیپەكە ببێت.
جێگەی باسە عەبدوڵڵا مەحمود لە وەرزی رابردوو بە بێ بەرانبەر كاری بۆ یانەی كەركووك كرد و توانی چەند یاریزانێك بهێنێتە یانەكە ئەوانیش بە بێ بەرانبەر یاریان كرد.
رێبین رەمزی
