گۆرانكاری لە خولی عێراق دەكرێت بۆ وەرزی داهاتوو

گۆرانكاری لە خولی عێراق دەكرێت بۆ وەرزی داهاتوو
یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە كۆوبونەوەی ئاسایی خۆیدا چەندین بڕیاری گرنگی سەبارەت بە وەرزی نوێی خولەكە دا، كە تیاییدا كاتی دەستپێكردن و كۆتایی هاتنی خولەكەی دەستنیشان كرد و هەروەها چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولەكی دەستنیشانكرد و تەئكیدی لەوە كردووە، كە وەرزی داهاتوو پەراوی تایبەت بە خولەكە تایب دەكرێت بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەكی رێگە نەدرێت گۆرانگاری لە كات و ساتی یارییەكان بكرێت.
گرنگترین بڕیارەكان بەمشێوەیە بوو:
1- یارییەكانی وەرزی داهاتووی خولی عێراق لە رۆژی (15-9-2015) دەست پێدەكات و لە رۆژی ( 1-6-2016) تەواو دەبێت.
2- لە وەرزی داهاتوو خولی عێراق بەشێوەی خول بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت.
3- بەهیچ شێوەیەك یارییەكان دواناخرێت ئەگەر هەر یانەیەك زیاتر لە چوار یاریزانیشی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بكرێت.
4- هەر یانەیەك مافی هەیە ناوی (40) یاریزان ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بكات و ئەم ناوانە دەتواندرێت لە كاتی گواستنەوەی زەستانە بگۆردرێت.
5- بێر لەوە دەكرێتەوە ژمارەی پیشەگەرەكان بكرێتە پێنج یاریزان بەمەرجێك لە كاتی یاریكردن تەنیا چوار یاریزانی پیشەگەر لە نێو یاریگا بێت.
جێگەی باسە بەفەرمی هەردوو یانەی سلێمانی و مەسافی دابەزین بۆ خولی پلە یەكی عێراق.
رێبین رەمزی
Top