كردنەوەی یاریگەی زاخۆ بە خۆراییە

كردنەوەی یاریگەی زاخۆ بە خۆراییە
دوای ئەوەی یانەی زاخۆ تا رادەیەكی زۆر مەراسیمی كردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتی زاخۆ تەواو بوو لە رووی ئامادەكردن و رێكخستن.
بەشێوەیەكی فەرەمی كۆمپانیای عەشتار بۆ گواستنەوەی یارییەكانی وەرزشی مافی گواستنەوەی ئاهەنگی كردنەوەی یاریگەی زاخۆی نێودەولەتی پێ راسپێردرا و رێكەوتنەكە بەمشێوەیە:
1- وێنەگرتنی یارییەكە بە 12 كامێرە و بە كوالیتی (HD).
2- پێدانی مافی گواستنەوە بۆ هەموو كەناڵێك كە ئارەزووی گواستنەوەی هەیە بەشێوەیەكی خورایی و بە بێ بەرانبەر و بەكوالیتی بەرز.
3- بەكارهێنانی سیستەمی گرافیك و دووبارە كردنەوەی گوڵ یاخود رووداوە سەرنج راكێشەكان چەندین جار لە گۆشەی جیاواز.
4- گواستنەوەی ئاهەنگە بەتەواوی پاشان گواستنەوەی یارییەكە.
جێگەی باسە كۆمپانیای عەشتار بەفەرمی داوای لە گشت كەناڵە ئاسمانییەكان كردووە ئەوەی ئارەزووی گواستنەوەی ئەم بۆنەی هەیە داوایەكی فەرمی پێشكەش بە كۆمپانیەكە بكات بۆ ئەوەی ترددی گواستنەوە بەشێوەیەكی خورایی بداتە كەناڵەكە.وا بریارە رۆژی (2015/6/3) بەفەرمی یاریگەی نێودەوڵەتی زاخۆ بكرێتەوە بەئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە لە نێوان یانەی زاخۆ و هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق.
رێبین رەمزی
Top