دیدار حامد گرێبەستی بۆ ھاتووە
دوای ئەوەی ئەم وەزرە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان دیدار حامد لە قۆناغی دووەمی خولەکە پەیوەندی بە ریزی یانەی ئارارات کرد وتوانی لە کۆی ئەنجامدانی ١٤ یاری لە ١٢ یاری بەشداری بکات و ئاستێکی بەرزیشی لەگەڵ یانەکە پێشکەش کردو پلەی ھەشتەمی ریزبەندی یانەکانیان بەدەستھینا بە کۆکردنەوەی ٣٠خاڵ، بەڵام لە ئێستادا بەپێآ زانیارییەکان تاکو ئێستا دیدار حامد قسەی لەسەر مانەوەی یانەکەی نەکردوە و چەند گرێبەستێکیشی بۆ ھاتووە بۆ ئەوەی لە وەرزی داھاتوو پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی خولی کوردستان بکات، لەم بارەشەوە سەرچاوەیەک نزیک لە گۆڵپارێزی دیدار حامد ئەوەی ئاشکرا کرد گوتی: لە ئێستادا دیدار بەفەرمی ھیچ گرێبەستێکی لەگەڵ ھیچ یانەیەک نەکردوە ھەر چەندە یانەی ئارارات داوای ئەوەی لێ کردوە بەفەرمی گرێبەستی نوێ بکاتەوە ، بەڵام ھەریەک لە یانەکانی پێشمەرگەی ھەولێرو برایەتی بەشدارن لە خولی کوردستان داوای گرێبەستیان لێ کردوە بۆ ئەوەی ساڵآ داھاتوو بەفەرمی یاری بۆ ئەوان بکات، بەڵام دیدار حامد تاکو ئێستا خۆی یەک لای نەکردۆتەوە کە بۆ کێ یاری بکات، چونکە خولی کوردستان ماوەی چەند رۆژێکە یارییەکانی بە کۆتایی ھاتووە بۆیە نایەوێ وا بە زوویی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، ئەمساڵیش دیدار توانای ئەوەی ھەبووە کە بەرگری لە گۆڵی یانەیەکی گەورە بکات کە ئەوەیش یانەی ئاراراتە و چەندین یاری ئاستی بەرزی پێشکەش کردوە .
