هۆزان ئازاد لە ئەڵمانیا و نەرویژ گرێبەستی پێشكەش دەكرێ

هۆزان ئازاد لە ئەڵمانیا و نەرویژ گرێبەستی پێشكەش دەكرێ
دوای ئەوەی هۆزان ئازاد لە (یانەی زێرەڤانی)یەوە پەیوەندی بە یانەی سلێمانی كرد و بەهۆی پاشەكشەكردنی یانەی سلێمانیش لە خولی عێراقی، پەیوەندی بە یانەی نەفتی وەسەت كرد و ئەم وەرزەی لە خولی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ یانەكەی باشووری عێراق تەواو كرد، بەڵام لە كۆی 80ملیۆن دیناری گرێبەستەكەی تەنیا 60ملیۆنی وەرگرتووە و ئەوەی دیكەی ماوە، ئێستاش خولەكە تەواو بووە و پارەكەی وەرنەگرتووە. هەر لەو بارەیەوە هۆزان بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: «من لەگەڵ یانەی نەفتی وەسەت گرێبەستم هەبوو بڕی تەنیا 60ملیۆنم وەرگرتووە و 20ملیۆنی ماوە، تاكو ئێستاش پێمیان نەداوم، چەند جارێكیش داوام كردووە، بەڵام هەر بە منیان نەداوە، تاكو ئێستاش لە هیچ لایەك سكاڵام تۆمار نەكردووە، بەڵام ئەگەر هەر پێم نەدەن، رەنگە لە فیفا سكاڵایان لەسەر تۆمار بكەم»، گوتیشی: «من بە فەرمی لە خولی كوردستان بۆ یانەی زێرەڤانی و بۆ ئەم یارییانەی كۆتایی هاتوومەتەوە و بە هیوای ئەوەم لەگەڵ یانەی زێرەڤانی لە ئاست داواكاری ئەوان بووبم لە خولەكە بە هیوای بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستەم بۆ زێرەڤانی لە خولەكان». لە بارەی پەیوەندی پێكردنی لەلایەن یانەی ترەوە هۆزان وتی: «بەڵێ لە هەریەك لە وڵاتانی ئەڵمانیا و نەرویژ گرێبەستم بۆ هاتووە، بەڵام تاكو ئێستا من بڕیاری كۆتایی خۆم نەداوە، جارێك من لەگەڵ یانەی زێرەڤانیم و بیرم تەنیا لێرەیە و ئەوە بۆ كۆتایی هەڵدەگرم بۆ ئەو كات بڕیاری لەسەر دەدەم، ئێستا یانەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە كێبڕكێی یەكتری دەكەن، ئێمەش هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین.
Top