وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە كاتژمێر 7ی ئێوارە یانەی دهۆك لە نێو یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی قوە جەوییە بكات لە چوارچێوەی یارییەكانی جەولەی سێیەم و كۆتایی قۆناغی یەكەمی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی، یانەی دهۆك لە دوو یاری رابردوو تەنیا یەك خاڵی بەدەستهێنا و پێویستی بە سەركەوتن هەیە بۆ ئەوەی دووبارە بگرێتەوە ركابەری بۆ سەركەوت بۆ یاری كۆتایی.
بۆ ئەم مەبستەش دەستەی كارگێری یانەكە بڕیاری دا یارییەكانی یانەكە لە یاریگەی خۆی بە شەو ئەنجام بدات، تاوەكو جەماوەر لە نێو یاریگا ئامادە بێت و پاڵپشتی یانەكە بن.
رێبین رەمزی