یانەی هەولێر ئەكادیمیای پێگەیاندنی یاریزان دەكاتەوە

یانەی هەولێر ئەكادیمیای پێگەیاندنی یاریزان دەكاتەوە
وا بڕیارە بەم نزیكانە یانەی وەرزشی هەولێر لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری ئەكادیمیای پێگەیاندنی یاریزانی تۆپی پێی بكاتەوە بەسەرپەرشتی (3) راهێنەری ئیتاڵی، كە باوەرپێكراون لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا و هەروەها خاوەن بروانامەی ئەوروپی و نێودەوڵەتی و ئەزموونێكی زۆریان لە بواری پێگەیاندنی یاریزانان هەیە.
ئەم ئەكادیمیە بۆ یاریزانان لە تەمەن (9) ساڵ تا (16) ساڵ دەبێت و یاریزانان لەسەر نوێترین بواری مەشق و راهێنان تایبەت بەم تەمەنە مەشقیان پێ دەدرێت و ئەو كەسانەی كە بەهرەیان هەیە و لە لایەن راهێنەرەكان دەستنیشان دەكرێن بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپەكانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی هەولێر چانسی یاریكردنیان پێ دەدرێت و لە هەمان كاتدا بەشداربووان چانسی ئەوەشیان دەبێت، كە راهێنەران كەسانی بەهرەمەند دەستنیشان دەكەن بۆ ئەوەی بەشداری لە مەشق و راهێنان لە ئیتاڵیا و ئەوروپا ئەنجام بدەن لەگەڵ ئەكادیمیا بەناوبانگەكانی جیهان و ئیتاڵیا.
وا بڕیارە بەم نزیكانە وادی دەستپێكردن و ناونووسین دەستپێدەكات و كەسانی ئارەزوومەند لەم تەمەنە دیاریكراودا دەتوانن ناوی خۆیان بنووسن، بەشداری كردن لەم ئەكادیمیە بە خۆرایی نییە، بەڵكو بە پارەیە.
رێبین رەمزی
Top