لە خولی بژاردەی عێراق دھۆک دۆڕا
لەمیانی یارییەکانی خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی یانەی دھۆک لە شاری بەسرا لە سەر یاریگای شاری وەرزشی بەسرا ڕووبەرووی یانەی نەفتی جنوب بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دھۆک سەرەرای ئەوەی توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە بەڵام نەیانتوانی دڵی ھاندەرانی وەرزشی شارەکەیان خۆش بکەن و سەر ئەنجامیش بە تاکە گۆلێکی یاریزان(عەلی عۆدە) لە خولەکی ٥٧ی یارییەکە تۆماری کرد دۆڕا ، لە یاری دووەمیش ھەردوو یامنەی جەوییە و مینا ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لە یارییەکی ئاست بەرزدا ھەردوو لا بە بێ گۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون، یانەی دھۆک لە دوو یاری تەنیا خاوەنی یەک خاڵە و لە دواین پلەکانی ریزبەندی یانەکان دێت، جەوییەش بە کۆکردنەوەی ٤خاڵ پلەی یەکەمی کۆمەلەکەی گرتووە.
