یانه‌ی پێشمه‌رگه متمانه‌ی به سه‌ردار ساڵح به‌خشیه‌وه
له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و بڕیاری دا پێكهاته‌یه‌كی نمونه‌یی بۆ وه‌رزی نوێ و تیپی تۆپی پێ دروست بكاته‌وه .
ئه‌مه‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا متمانه‌ی ڕاهێنه‌ری به‌سه‌ردار ساڵحی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه به‌خشرایه‌وه بۆ ساڵی ئاینده و پاڵپشتی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی بۆ دوپات كرایه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌به‌رگێكی نوێ دێته‌وه نێو ململانێی خولی كوردستان و بۆ خولی نایاب هه‌وڵ ده‌دات ، ئه‌مه‌و جێگری سه‌رۆكی یانه ووتی ، یانه‌كه‌مان به كۆی ده‌نگی ده‌سته‌ی كارگێڕی متمانه‌ی به‌خشیه‌وه به سه‌ردار ساڵحی ڕاهێنه‌ر و هه‌روه‌ك پاڵپشتی خۆمان بۆ دروست كردنی تیپێكی نمونه‌یی بۆ دوپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌ردار ساڵحی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی كردوو ووتی ، متمانه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌من بۆ جارێكی كه متمانه‌بونه به خۆم تا بتوانم تیپێكی به‌هێزوو ئاست به‌رز دروست بكه‌م بۆ وه‌رزی نوێ و له ململانێی خولی پله یه‌ك بگه‌ینه‌وه ڕیزی یانه نایابه‌كان .
له‌باره‌ی خۆئاماده‌كاری و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی سه‌رداری ڕاهێنه‌ر ووتی ، له مانگی 6ی ئه‌م ساڵ ستافی تۆپی پێی یانه كۆده‌بینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاتی یاریزانان ده‌كه‌ین و بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانانی خۆمان و چه‌ندین یاریزانی نوێ ده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ك ووتیشی یاریزانه لاوه‌كان له‌بیر ناكه‌ین و ده‌بێت ئه‌و لاوانه ببنه پایه‌ی داهاتووی تۆپی پێی یانه‌كه‌مان.
له‌باره‌ی بانگێشت كردنی یاریزانی پیشه‌گه‌ر ساڵح ی ڕاهێنه‌ر ووتی ، بانگێشت كردنی یاریزانی پیشه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایی تاقیكردنه‌وه ده‌بێت و هه‌ربۆیه ده‌چینه هه‌ر ولاَتێك كه پێویست بكات و باشترین یاریزانی لێ هه‌ڵده‌بژێرین تا بتوانین باشترین پیشه‌گه‌ر بانگێشت بكه‌ین و سودی لێ ببینین.
سه‌ردار ساڵح له كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایاب په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پێشمه‌رگه كرده‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆڕانكاری تیپه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی نوێ له ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان له ململانێی گه‌یشتنه‌وه به خولی پله نایاب ده‌بێت.
