عومەر مەجید بۆ ماوەیەک لە وەرزش دووردەکەوێتەوە
دوای ئەوەی عومەر مەجید یاریدەدەری ڕاھێنەری پێشووی یانەی وەرزشی ھەولێر دەستی لە مەشقی یانەی وەرزشی ھەولێر کێشایەوە تاکو ئێستا لە ھیچ یانەیەکی تر کاری نەکردوە وەکو ڕاھێنەر بۆ بەرێوە بردنی تیپە وەرزشییەکان، جگە لەوەش کاپتن عومەر بەشداری چەندین خولی کردوە لە وڵاتانی جیھانی و چەندین بڕوانامەی ڕاھێنانی نێودەوڵەتی بە دەستھێناوە، لەبارەی کاری ئێستاشی عومەر مەجید گوتی: من دوای ئەوەی لە یانەی ھەولێر وازمھێنا تاکو ئێستا مەشقی ھیچ یانەیەکم نەداوەتەوە و ئێستا سەرقالی کاری تایبەتی خۆمم و بە ھیچ شێوەیەک بیرم لە کاری ڕاھێنەرایەتی نەکردۆتەوە لە وەرزشی یانەکان، لە بارەی بۆھاتنی گرێبەست بۆی لە یانەکان ، عومەر مەجید گوتی: تاکو ئێستا ھیچ لایەک بەفەرمی ئەوەیان پێ رانەگەیانوومەکە مەشقی یانەکان بدەمەوە، ئەگەر بۆشم بێت من لە ئێستادا ئامادەیی ئەوەم تێدا نییە کە مەشقی ھیچ یانەیەک وەربگرم و ئەگەر بۆشم بێت من ڕەتی دەکەمەوە، جێگای ئاماژە پێکردنە عومەر مەجید چەندین ئەنجامی شایستەی لەگەڵ یانەی ھەولێر بەدەستھێناوە لە خولەکانی عێراقی.
