یانەی دەربەندیخان ھەوڵی مانەوەی ڕاھێنەرەکەی دەدات
دوای ئەوەی لە ناوەراستی ئەم وەرزەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان سەردارمەجیدی ڕاھێنەری پێشووی یانەی شێروانە دەستی لە مەشقی یانەکە کێشایەوە و پەیوەندی بە ریزی یانەی دەربەندیخان کرد بۆ ئەوەی ئاستی یانەکە بەرز بکاتەوە یانەکەش لە خولی یانە پلی یەکانی کوردستان بۆ ئەم وەرزە بھێلتەوە توانیشی بەلێنەکەی لەگەڵ یانەی ناوبراو بباتە سەر و تیپەکە بۆ وەرزێکی تر لە خولەکە بھێلێتەوە، بەڵام گرێبەستی سەدار مەجید و یانەی دەربەندیخان بۆ ماوەی یەک وەرزش بوو تاکو ئێستاش سەدار بڕیاری کۆتایی نەداوە لەسەر وادەی مانەوەی لە یانەی دەربەندیخان، لە بارەی مانەوەشی لە ریزی یانەی دەربەندیخان بۆ وەرزێکی دیکە سەردار مەجید گوتی: ماوەی گرێبەستی من و یانەکە تەنیا بۆ یەک وەزرە بوو، بەڵام ئەوان داوای ئەوەیان لە من کردوە کە بەردەوامبم لە سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەکەیان، منیش تکو ئێستا بڕیاری کۆتایی خۆم نەداوە کە ئایا ئەمساڵیش بەردەوام دەبم یاخود یانەکەجێدەھێلم، لەبارەی ھاتنی گرێبەست لە یانەی تریش ناوبراو گوتی: تاکو ئێستا ھیچ گرێبەستێکم بۆ نەھاتووە لە یانەکانی تری کوردستان بۆیە جارێک منیش پەلەم نییە وچاوەروانم بزانین چارەنوسمان چۆن دەبێت ئەوکات بڕیاری کۆتایی دەدەم.
