عەبدولقادر تەها بووە گۆڵكاری كوردستان

عەبدولقادر تەها بووە گۆڵكاری كوردستان
رۆژی چوارشەممە كۆتایی بە یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێی هات، كە تیاییدا یانەی زێرەڤانی بۆ جاری سێیەم لەسەر یەكدی نازناوی خولەكەی بە دەستهێنا، لەم خولە یاریزانی یانەی برایەتی عەبدولقارد تەها، كە بەرەگەز سووریی-ه توانی ببێتە گۆلكاری خولی كوردستان بە تۆماركردنی (12) گۆڵ.
ئەمەش ریزبەندی گۆڵكارانی كوردستانە.
1- عەبدولقادر تەها یانەی برایەتی 12 گۆڵ
2- ئەلێكس ئاگۆی یانەی ئارارات 8 گۆڵ
3- ئەیوب ئەیاد یانەی زێرەڤانی 8 گۆڵ
4- هونەر ئەحمەد یانەی زێرەڤانی 7گۆڵ
5- فەرهاد محەمەد یانەی زێرەڤانی 7 گۆڵ
6- غانم كەریم یانەی پێشمەرگەی هەولێر 7 گۆڵ
7- عەبدوڵڵا سەربەست پێشمەرگەی هەولێر 7 گۆڵ
8- هاوكار لەتیف یانەی نەورۆز 6 گۆڵ.
جێگەی باسە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هەموو ساڵێك لە مەراسیمێكی قەشەنگدا باشترینەكانی كوردستان خەڵات دەكات.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: ئاسۆ موحسین
Top