پالەوانێتی ھێزی لەشی عێراق بۆ ئاستی پێشکەوتوان لەشاری کەرکوک بەرێوەدەچێت
بەسەرپەرشتی یەکێتی ھێزی لەشی عێراق رۆژانی ٢١ و ٢٢ - ٥ - ٢٠١٥ لەشاری کەرکوک پالەوانێتی ھێزی لەشی عێراق بۆ پارێزگاکانی کوردستان بۆ ئاستی پێشکەوتوان بەرێوەدەبات ، ئەم پالەوانێتیە لەلایەن ھەردوو ئەندامی یەکێتیەکە بەرێزان ( سەباح سالح - جەنگیز ئەحمەد ) سەرپەرشتی دەکرێت بەبەشداری یاریزانان لەیانەکانی لەشارەکانی کەرکوک - سلێمانی - ھەولێر - موێل . . بەشدار بووانی پالەوانێتیەکە دەبێت رەچاوی ئەم خالانەی خوارەوە بکەن
١- بەرواری ٢١ - ٥ - ٢٠١٥ لەبارەگای نوێنەرایەتی کەرکوکی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق کۆبونەوەی ھونەری و کێشی یاریزانان ئەنجام دەدرێت لەکاتژمێر ١٠ی بەیانی
٢- ھەرتیپێک لەپێنج یاریزان زیاتر و لەسێ یاریزان کەمتر نەبێ
٣- مەرجەکانی نێودەولەتی لەپالەوانێتیەکە جێ بەجێ دەکرێت
٤- بەشداربوو پێویستە پێناسی باری شارستانی پێبێت
٥- ھەر یاریزانێک کێشی داواکراو بەرزنەکاتەوە بروانامە وەرناگرێت و نابێتە دەستەی گشتی یەکێتی ھێزی لەشی عێراق
٦- کێشەکانی پالەوانێتیەکە لە٥٩ کخم دەست پێدەکات و پێویستە کێشی ٥٩ کخم ( ٣٠٠ کخم ) کۆبکاتەوە بۆ کێشەکان دواتریش بۆ ھەر کێشێک ٣٠ کخم زیاد دەکرێت
