لە خولی نایابی کوردستان ئەمساڵیش نازناو لە دھۆک دەمێنێتەوە

لە خولی نایابی کوردستان ئەمساڵیش نازناو لە دھۆک دەمێنێتەوە
کارزان کانەبی
لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە دواین گەڕی خولەکە چەند یارییەک بەرێوە دەچێت، لە گرنگترین یارییەکانیش دوو یانەکەی دەڤەری بادینان ھەوڵی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە دەکەن بۆ ئەوەی ئەمساڵیش نازناوەکە ھەر لە دھۆک دەمێنێتەوە، یانەی دھۆک دەچێتە شاری کەرکوک و لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی کەرکوک دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئەرکیان قورسە لەم یارییە ، کەرکوک پلێتی مانەوەی بەدەستھێناوە بەڵام شەڕی لە زەویدانی دھۆکیش دەکات ، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی ھەموو کارتەکانی فشار بەکاردەھێنێت بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و چاوی لەوەشە زێرەڤانی بە یەکسان بوون و بە شکست یارییەکەی کۆتایی پێبھێنێت بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی خولەکە، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری سلێمانی یانەی زێرەڤانی پێشەنگی یانەکان دەبێتە میوانی یانەی سلێمانی کە ئەوەیش بەھەمان شێوەی کەرکوک پلێتی مانەوەی لە خولەکە بەدەستھێناوە، بەڵام سلێمانییەکان لەسەر یاریگای خۆیان میوانداری زێرەڤانی دەکەن ھەردوو تیپ ھەوڵی سەرکەوتن دەدەن، بەسەرکەوتنیش زێرەڤانی نازناوەکە بەرز دەکاتەوە بەڵام ھەر ئەنجامێکی تربێت دەبێت ، زێرەڤانی چاوەڕی َ ئەنجامی دھۆک بکات بۆیە ھەردوو یارییەکە چارەنوسازە بۆ یانەکان، لەسەر یاریگای فەرماندەیش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی میوانداری یانەی ھەولێر دەبێتەوە ئەم یارییەش بۆ ھەردوو تیپ ھیچ رۆلێکی نییە و تەنیا وەکو یارییەکی دۆستانە دەبێت چونکە پێشمەرگەی سلێمانی مالئاوایی لە خولەکە کردوە ، ھەر لە شاری سلێمانیش یانەی نەورۆز کە پلەی سێ یەمی مسۆگەر کردوە میوانداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەکات بۆ ئەم یارییەش ھەردوو تیپ ھیچ ھیوایەکیان نەماوە بۆ ئەوەی بەدەستی بھێنین چونکە پلەکانیان جێگرە و ھیچ لە ریزبەندی یانەکان ناگۆرێت، ھەردوو یانەش ھەوڵی ئەنجامی شایستە دەدەن لە خولەکە، لە شاری ھەولێرش یانەی ئارارات دەبێتە میوانی یانەی برایەتی بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ بە تامی یارییەکی دۆستانە یاری دەکەن ، سەرکەوتنی ھەریەکێک لەم دوو یانەیە لە یارییەکە تەنیا گۆڕانکاری لە ریزبەندی یانەکان دەبێت ئەگەر نا ھیچ پلەیەک لە خولەکە بەدەستناھێنین ، ھەردوو یانەکەش ھەوڵی ئەنجامی شایستە دەدەن لە خولەکە، یانەی ھەندرێنیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی شێروانەی کەلار دەبێتەوە ، ئەم یارییەش بە ھەمان سیناریۆی یارییەکانی ترە، یانەی ھەندرێنی خاوەن یاریگا بە سەرکەوتنی دەبێتە خاوەنی پلەی پێنجەمی ریزبەندی یانەکان، لەبەرامبەریشدا شێروانە پلێتی مانەوەی بەدەستھێناوە و ھیچ ھیوایەکی نییە ئەم یارییە بۆ ئەو وەکو یارییەکی دۆستانە دەبێت، لەم ھەفتەیەش جگە لە دوو یانەکەی شاری دھۆک ھیچ یانەیەکی تر ھیوای نەماوە لە خولەکە، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر ٤ی ئێوارە بەرێوە دەچێت.
١-زێرەڤانی ٤٥خاڵ
٢-دھۆک٤٤خاڵ
٣-نەورۆز٣٩خاڵ
٤-پێشمەرگەی ھەولێر٣٥خاڵ
٥-زاخۆ٣٠خاڵ
Top