6 یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران
لەم 60 یاریزانە (6) یاریزانی كوردە و بانگهێشتی هەڵبژاردەكراون ئەوانیش هەریەكە لە (شوان جەلال (خولی ئینگلیزی)، راوێژ لاوان (خولی نەرویجی)، رێبین ئەسعەد (خولی سوید)، شێركۆ كەریم (خولی سویسرا)، رێبین سۆلاقا (خولی سوید)، بەیار ئەبو بەكر(یانەی دهۆك).
وا بڕیارە لەم چەند رۆژی داهاتوو بەبۆنەی كردنەوەی یاریگەی زاخۆی نێودەوڵەتی یارییەكی دۆستانە لە نێوان هەڵبژاردەی عێراق و یانەی زاخۆ ئەنجام بدرێت بەمەبەستی خۆئامادەكردنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یەكەم یاری خۆی بەرانبەر هەڵبژاردەی ئەندنووسیا لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا و جامی جیهانی.
رێبین رەمزی
