دوو ناوبژیوان بە توندی سزا دران

دوو ناوبژیوان بە توندی سزا دران
دوای ئەوەی یارییەكانی جەولەی یەكەمی قۆناغی یەكەمی قۆناغی بژاردەی خولی نایابی عێراق ئەنجامدرا، لە دوو یاری دوو هەڵەی كوشندە لە لایەن یاریدەدەرانی ناوبژیوانان ئەنجامدرا، كە بووە هۆی گۆرینی ئەنجامی یارییەكان، یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە رێگەی لێژنەی ناوبژیوانان سزای قورسی هەردوو یاریدەدەری ناوبژیوانان دا.
لە یاری نێوان هەردوو یانەی قوە جەوییە و نەفت جنوب لە خولەكی 95 یانەی قوە جەویە گۆڵی سەركەوتنی تۆماركرد، بەڵام گۆڵەكە ئۆفساید بوو و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرانبەر تەواو بوو، بۆیە لێژنەی ناوبژیوانانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا بە راگرتنی یاریدەدەری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی میسەم خەمات تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵی خولی عێراق.
لە یاری نێوان هەردوو یانەی دهۆك و مینا لە گێمی یەكەم یانەی مینا گۆڵێكی دروستی تۆماركرد، بەڵام لە لایەن یاریدەدەری ناوبژیوان گۆڵەكەی رەتكردووە بەبیانۆی ئۆفساید.
بۆیە لێژنەی ناوبژیوانان بڕیاری دا بە راگرتنی یاریدەدەری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی حەیدەر حەمید تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵی خولی عێراق.
رێبین رەمزی
Top