كوردێك بەشداری لە خولێكی نێودەوڵەتی دەكات
بۆ ئەم مەبستەش داوەتنامە ئاراستەی 17 وڵاتی ئاسیوی كراوە بۆ ئەوەی بەشداری لەم خولە بكەن، لە عێراق بەفەرمی راهێنەری یانەی هەولیر و هەڵبژاردەی لاوانی عێراق موسی موحسین دەستنیشانكراوە بۆ ئەوەی بەشداری لەم خولە بكات.
یەكێتی پایسكلسواری نێودەوڵەتی چەند مەرجێكی داوناوە بۆ ئەو كەسانی كە بەشداری لەم خولە دەكەن، كە دەبێت بەشداری لە رووی قسەكردن و نووسین و تێگەیشتنی ئینگلیزی زۆر باش بێت، چونكە خولەكە هەمووی بەزمانی ئینگلیزیە بە بێ بوونی وەرگیران.
جێگەی باسە ئەم خولە ماوەی 10 رۆژ دەخاینێت و كەسانی بەشداربوو بروانامەی نێودەوڵەتی جیهانی بۆ پایسكلسواری وەردەگرن.
رێبین رەمزی
