بۆکردنەوەی یاریگاکەی زاخۆ یارییەکی دۆستانە لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق ئەنجام دەدات
بەمەبەستی کردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی یانەی وەرزشی زاخۆ لە شاری زاخۆ یانەی وەرزشی زاخۆ بڕیاری ئەوەی داوە بۆ کردنەوەی یاریگا تازە مۆدێرنەکەی یارییەکی دۆستانە لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی ئەنجام بدات، بۆ ئەم یارییەش دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی زاخۆ بڕیاری داوە پشت بەتواناکانی یاریزانانی ھەریەک لە شارەکانی ھەولێرو دھۆک و سلێمانی ببەستێ ، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم یارییە دۆستانەش خەلیل ئەحمەد سکرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ راگەیاند گوتی: ئێمە لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ ئەوەی دەکەین بتوانین یارییەکی دۆستانە بە بۆنەی کردنەوەی یاریگا نێودەوڵەتیەکەمان کە تازە کراوەتەوە و لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەبڕی یەک ملیۆن دۆلار دروست کردوە لەسەر شێوازی جیھانی کە بە سوپاسە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو کارەکانی لە ئەستۆی خۆی گرتبوو بۆ ئەوەی شارەکەمان ببێتە خاوەن یاریگای مۆدێری نێودەوڵەتی کە دەتوانین بلێن یەکێکە لە یاریگا ھەرە خۆشەکانی سەر ئاستی عێراق و کوردستان، گوتیشی ئێمە لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدەین ڕەنگە ئەنجامدانی ئەم یارییە لە مانگی داھاتوو ئەنجام بدرێت، بڕیاریشە رێزدار سەرۆکی حکومەت یاریگا تازە بکاتەوە، ئێمە ئەم یاریگا بۆ خزمەتی شاری زاخۆ دروست کراوە.
