ئەم ھەفتەیە خولی پلە دووەکانی کوردستان بەرێوە ناچێت
ھەرچەندە یەکێتی تۆپی پێی ناوەندی کوردستان بەھۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی کۆتایی قۆناغەکانی خوێندن بڕیاری ئەوەی داوە کە ئەم ھەفتەیە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بەرێوە ناچێت، یەکێتی ناوبراو لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ڕاگرتنی خولەکەی ڕاگرت و تاکو ئێستاش دیار نییە ئایا لە ھەفتەی داھاتوو دوای ئەنجامدانی شەش ھەفتە لە یارییەکانی خولەکە ئایا لە ھەفتەی داھاتوو یارییەکانی لە ھەردوو کۆمەلەکە دەست پێدەکات یاخود دەست پێناکاتەوە، لەم بارەشەوە دلشاد ساڵح ئەندامی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان بە سایتی گوڵانی راگەیاند گوتی: بەھۆی دەستپێکردنی وادە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی قوتابیان بڕیاری ئەوەمانداوە کەوا ئەم ھەفتەیە یارییەکانی خولی پلە دووەکانی کوردستان و لاوان و تازە پێگەیشتوانی یانەکانی کوردستان دوابخرێت بۆ وادەیەکی تر کاتەکەی دیاری دەکرێت، گوتیشی" بەھۆی زۆری ژمارەی یاریزانانی یانەکان کە لە خوێندن و قوتابین بۆیە بە تێکرای دەنگ لە کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان ئەم بڕیارەمان داوە، لە بارەی دەست پێکردنەوەی وادەی خولەکانیش ناوبراو گوتی" تاکو ئێستا دیار نییە ئایا لە ھەفتەی داھاتوو یارییەکانی خولەکان دەست پێدەکاتەوە یاخود نا سەیری بارودۆخەکە دەکەین بزانین چۆن دەبێت ئەوکات ئێمە بڕیاری کۆتایی دەدەین لەسەر وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ھەفتە نۆییەکانی خولەکانی کوردستان.
