ڕاھێنەری زێرەڤانی ھیوامان ماوە بۆ نازناوەکە
ھەر چەندە یانەی زێرەڤانی پێشەنگی یانەکانی ئەم وەزری خولی نایابی یانەکانی گرتووە بە نیازی ئەوەشن بۆ سێ یەم ساڵ لەسەریەک ئەم نازناوە بەدەست بھێنین ھەرچەندە لەم ھەفتەیە زێرەڤانی دواین یاری خۆی ئەنجامدەدات لەبەرامبەر یانەی سلێمانی کە ئەوەیش پلێتی مانەوەی لە خولەکە بەدەستھێناوە، بۆیە یاریزانانی زێرەڤانی ماوەی چەند رۆژێکە بە پلانێکی تۆکمەیان داناوە بۆ ئەوەی ڕووبەرووی تیپی خاوەن یاریگا ببەنەوە و نازناوەکەش بگەرێنەوە شاری دھۆک ھەرچەندە یانەی دھۆکی ھاوشیاریان کێبرکێ بەدەستھێنانی نازناوەکە دەکەن وەکو ئەوان و تەنیا یەکخاڵ جیاوازیان ھەیە، لە بارەی ئامادەکارییەکانی یانەی زێرەڤانیش سلێمان رەمەزان ڕاھێنەری یانەی زێرەڤانی راگەیاند گوتی: ئێمە ئامادەکارییەکانی پێویستی خۆمان بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانین بەھەر جۆرێک بێت نازناوی خولی نایابی ئەم وەرزەش بۆ سێ یەم ساڵ لەسەر یەک بۆ شاری دھۆک ببەینەوە، ئێمە دەمانەوێ بە ھەموو لایەک بلێن ئێمە بە شێوازی دروست کاردەکەین و پلانی بەردەوامان ھەیە بۆ کارکردن ئێمە پلانی درێژخایەنمان ھەیە بۆ گرنگی دان بە وەرزشی یانەکەمان، بۆ یاری کۆتایش ئامادەکارییەکی یەکجار باشمان کردوە بۆ ئەوەی ڕووبەرووی یانەی سلێمانیش ببیەنەوە ھەرچەندە یارییەکەمان زەحمەت دەبێت، بەڵام ئێمە بەھیواوە یاریی دەکەین، کێشەی سەرەکی ئێمە یاری نەکردنی یاریزان ھۆزان ئازادە کە ئەو ماوەی چوار سالە لە کوردستان یاری دەکات و یاریزانی ئێمەیە بەڵام یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رێگە نادات یاری بکات ئەندامانی ئەم یەکێتیە و ھەر یەکەو قسەیەک دەکات بۆیە ڕەنگە ئەوە کاریگەری لەسەر یاری کردنی ئێمە ھەبێت کە حەزمان دەکرد یاری بکات، بەڵام ئێمە سار نابینەوە و یاری خۆمان دەکەین و ئامانجمان بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستەیە و دەمانەوێ نازناوەکە بەرز بکەینەوە بۆیە بیر لە ھیچ ناکەینەوە جگە لە نازناوەکە.
