لە خولی بژاردەی عێراق ئەمڕۆدھۆک ڕووبەرووی مینا دەبێتەوە
لەمیانی یارییەکانی دەستپێکی خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە یانەی دھۆک لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی لەیەکەم تاقیکردنەوەی لە خولی بژاردە ڕووبەرووی مینای شاری بەسرا دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی دھۆک ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن یەکەم یاری لەسەر یاریگای خۆیان و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەیان بە سەرکەوتن بەرێبکەن ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی دھۆک ھەر چەندە ماندوون بەھۆی بەشداری کردنیان لە خولی کوردستانیش بەڵام پشتیان بە ھاندەران و یاریگا دەبەستن بۆ ئەوەی زەبرێکی کوشندە لە تیپی میوان بدەن بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داھاتووش بتوانێ بە پشتیوانی کوڕە کوردانی شارەکەی ئەنجامی باشتر بەدەست بھێنێت، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی مینای بەسرا کە ماوەیەکە لە پشوودان و ئامادەکاری باشیان کردوە بۆ ئەم یارییە بەھیوای بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لەبەرامبەر یاریزانانی یانەی دھۆک ھەر چەندە ڕاھێنەرانی یانەکەش پلانی تۆکمەیان داناوە کە لەبەرامبەر دھۆک یاری بکەن لە دەرەوەی یاریگا ئەرکیان زەحمەت دەبێت بۆیە یاریزانانی ھەردوو تیپ دەیانەوێ بە سێ خاڵی یارییەکە لە یاریگا بێنە دەرەوە، لەبارەی ئامادەکارییەکانی یانەی دھۆکیش حازم ساڵح ڕاھێنەری یانەی دھۆک راگەیاند گوتی: ئێمەئامادەکاری خۆمان کردوە وەکو دەستەی ڕاھێنەرانی یانەی دھۆک و یاریزانەکانیشمان ھەمووی ئامادەن بۆ ئەوەی بتوانین یەکەم سێ خاڵ لە خولی بژاردە بەدەست بھێنین، ھەر چەندە یارییەکە لەسەر یاریگای خۆمانە بەڵام ئێمە پشت بە ھاندەران و پلانەکانی خۆمان دەبەستین ، جگە لەوەش ئێمە چونکە بەشدارین لە خولی کوردستان و کێبرکێ دەکەین لەسەر بەدەستھێنانی نازناوەکە ئەوە یاریزانانی ئێمە زۆر ماندوونە چونکە ئێمە بەیەک جۆرە یاریزانان بەشداری دوو خول دەکەین لە خولەکە بۆیە تیپی میوان ئەوان لە پشوودابووینە بۆیە ئێمە تاڕادەیەک تەنیا کێشەی ماندوویەتیمان ھەیە و ئەگەر نا پەنا بەخوا دەتوانین تیپی بەرامبەر ببڕین لە مێژووی یاری کردنی یانەی دھۆک لەبەرامبەر یانەی مینا ١٤ یارییەو دھۆک لە ھەشت یاری سەرکەوتوو بووە و ٤ یاریشی دۆڕاندوە و دوو یاریش یەکسان بوون بۆیە مێژووش لەگەڵ یانەی دھۆکە ، ھەر ئەمڕۆش لە شاری بەغداد لە یارییەکی بەھێزدا لە دێربی پایتەختی عێراق ھەردوو یانەی زەورا و شورتە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو تیپ دەیانەوێ یەکەم سێ خاڵ بکەنە دیاری ھاندەرانیان، یانەی بەغدادیش ڕووبەرووی یانەی نەفتی وەست دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بھێنین، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر ٤ی ئێوارە بەرێوەدەچێت.
