ئەم ساڵیش نازناو لە بادینان دەمێنێـتەوە، پێشمەرگەی سلێمانیش مالئاوایی کرد

ئەم ساڵیش نازناو لە بادینان دەمێنێـتەوە، پێشمەرگەی سلێمانیش مالئاوایی کرد
کارزان کانەبی
لەدرێژەی یارییەکانی گەری بیست و چوارەمی قۆناغی دووەمی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و چارەنووساز لە نێوان یانەکانی کوردستان ئەنجامدرا، لە شاری دھۆک یانەی زێرەڤانی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی زاخۆی کرد لە یارییەکی پێش بینی نەکراودا یاریزانانی زێرەڤانی گۆڵبارانی یانەی میوانیان کردو یارییەکەیان بە ئەنجامی(٦-٠)گۆڵ بردەوە، گۆڵەکانی زێرەڤانی لە رێگای ھەریەک لە یاریزانان(راکان عەبدولقادر ٢گول، کرسیتیان، ئەیوب ئەیاد٣گۆڵ)تۆمارکران و ھەر لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، ھەر لە دھۆکیش یانەی برایەتی بووە میوانی یانەی دھۆک لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی یەکجار بەرزیان پێشکەش کرد لە یارییەکە و سەرئەنجامیش یانەی دھۆک بە زەحمەت یارییەکی بردەوە بە ئەنجامی(٣-٢)گۆڵ ، گۆڵەکانی دھۆک ھەریەک لە یاریزانان(جاسم سلێمان،کامەران خالید،وەلید سەلمان) تۆماریان کرد، گۆڵەکانی برایەتی (عەبدولقادرتەھا٢گۆل)تۆماری کرد، بەم ئەنجامەش دھۆک کێبرکییەکانی بەھێزتر کرد بۆ بەدەستھێنانی نازناوی ئەم وەزرە و بۆ ھەفتەی داھاتوو مایەوە، یانەی کەرکوکیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ھەندرێنی کرد لە یارییەکی ئاست بەرزدا ھەردوولا بەبێ گۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون، یانەی سلێمانیش لە دەرەویە یاریگای خۆی لە کەلار بووە میوانی یانەی شێروانەو لە یارییەکی ئاست بەرزدا یانەی سلێمانی توانی یارییەکە بباتەوە بە گۆلێکی یاریزان (ئاراز مستەفا)کە بەلێدانی سزا تۆماری کرد و سێ خاڵی گرنگی دەستەبەرکرد، لە پیرمامیش یانەی ئارارات میوانداری یانەی نەورۆزی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو سەرئەنجامیش ھەردوو تیپ بە گۆلێک و بەخالێک یەکسان بوون، گۆڵی ئارارات(ئەلێکس)تۆماری کرد، گۆڵی نەورۆز(زیاد عەبدوللا)تۆماری کرد و یانەی نەورۆزیش بە فەرمی بووە خاوەنی پلەی سێ یەمی ریزبەندی یانەکان لەم وەرزە، ھەر لە پیرمامیش یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ھەوڵآ زۆریاندا بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە بەتایبەت یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو یارییەکە بەیەکسان بوونی ھەردوو تیپ بە گۆلێک بەکۆتایی ھات، گۆڵی پێشمەرگەی ھەولێر(عەبدوللا سەربەست)تۆماری کرد، گۆڵی پێشمەرگەی سلێمانی(ئاکۆ مەحمەد)تۆماری کرد، بەم ئەنجامەش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەفەرمی ماڵئاوایی لە خولی یانە پلە نایابەکان کردو دابەزی بۆ ریزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، ئەمەش ریزبەندی یانەکانە.
١-زێرەڤانی ٤٥خاڵ
٢-دھۆک٤٤خاڵ
٣-نەورۆز٣٩خاڵ
Top