لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ لە دێربی بادینان زێرەڤانی و زاخۆ بەیەک دەگەن

لە خولی نایابی کوردستان  ئەمڕۆ لە دێربی بادینان زێرەڤانی و زاخۆ بەیەک دەگەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی گەری بیست و چوارەمی قۆناغی دووەمی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و چارەنووساز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە بچێت، لە پیرمام لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیە ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو پێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی پێشمەرگەی ھەولێر ھەوڵ بۆ سەرکەوتن دەدەن بۆ ئەوەی زیاتر لە خانەکانی سەرەوەی ریزبەندی یانەکان ھەڵکشێ ، لەبەرامبەریشدا سەردار ساڵح و تیمەکەی ھەموو کارتەکانی خۆیان بەکاردەھێنین لەم یارییە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بە دەستبھێنین و تاڕادەیەک ھەوڵی خۆ دوورخستنەوە بدەن لە خانەکانی خوارەوە ، لە شاری دھۆکیش لەسەر یاریگای ئەو شارە یانەی زێرەڤانی لە یارییەکی زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی زاخۆی ھاوشاری دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ بەھیواوە یاری دەکەن زێرەڤانی بۆ پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان وزاخۆش بۆ سەرکەوتن بۆ خانەکانی سەرەوە، لە پیرمامیش یانەی ئارارات لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەورۆز دەکات، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئارارات ھەموو ھەولێکیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبھێنین چەند خانەیەک لە ریزی بەندی یانەکان بچنە سەرەوە لەبەرامبەریشدا یاریزانانی نەورۆز ئامادەکارییەکی زۆر باشیان کردوە بەھیوای سەرکەوتن و سەرکەوتن بۆ خانەکانی پێشەوەی ریزبەند و شەڕی بەدەستھێنانی یەکێک لە خانەکانی یەکەم و دووەم، لە شاری کەلاریش یانەی شێروانە لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سلێمانی دەکات، لەم یارییەشدا یانەی شێروانە ھەموو ھەولێکی دەخاتە گەڕ بۆ ئەویە سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و زیاتر لە خانەکانی ناوەڕاست خۆی نزیک بکاتەوە بۆ ئەم یارییەش پشت بە ھاندەران و یاریگا دەبەستێت، لەبەرامبەریشدا کوڕانی سلێمانی سورپۆش لە بارودۆخێکی خراپدان و لەسەر دەستی رزگار عەلی ئامادەکاری خۆیان کردوە بۆ ئەوەی بە ئەنجامی شایستەوە لە شاری کەلارەوە بگەرێنەوە پایتەختی رۆشنبیری بۆ ئەویە زیاتر خۆی لە خانەکانی خوارەوە و ئەگەری دابەزین رزگار بکات، یانەی دھۆکیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی برایەتی ھەولێر دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی دھۆک دەیانەوێ بە ئەنجامی شایستە لە یارییەکە بێنە دەرەوە بۆ ئەویە زیاتر بەرەوو پلەکانی یەکەمی ریزبەند ھەنگاو بنێین ھرەچەندە یانەی برایەتیش یانەیەکی بەھێزە ، لەبەرامبەریش فاتیح حمە خانی ڕاھێنەری برایەتی بە کۆمەلێک پلانی تۆکمە ئامادەکاری کردوە و ڕووبەرووی دھۆک دەبێتەوە پێش بینش دەکرێ ئەم یارییەش یەکێک بێت لە یارییە بەھێزەکان، لەشاری کەرکوکیش یانەی ھەندرێن دەبێتە میوانی یانەی کەرکوک بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لەوپەری ئامادەباشیدان و دەیانەوێ سوود لە ھەلەکانی یەکتری وەربگرن و تاکە ئامانجیان بەدەستھێنانی سێ خاڵە کەرکوکییەکان بەھیوای خۆ دوورخستنەوەن لە خانەکانی خوارەوە و ھەندرێنیش دەیەوێ قەرەبووی شکستی ھەفتەی ڕابردووی بکاتەوە ھەردووتیپیش ھەموو کارتەکانیان لەم یارییە بەکاردەھێنین بۆ دەستەبەرکردنی سێ خالێ یارییەکە، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٤ی ئێوارە بەرێوە دەچێت.
١-زێرەڤانی ٤٢خاڵ
٢-دھۆک٤١خاڵ
٣-نەورۆز٣٨خاڵ
٤-پێشمەرگەی ھەولێر٣٤خاڵ
فۆتۆ/ ھەردی
Top